سێیەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیی و دەستەى کوردستانى

  • نیسان 20, 2016
  • 287 Views
سێیەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیی و دەستەى کوردستانى

سێیه‌مین كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی به‌به‌شداریكردنی 7 وڵاتی جیهان له‌شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20-4-2016 له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌زانكۆكانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی سێیه‌مین كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی به‌به‌شداریكردنی 7 وڵاتی جیهان و زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆكانی به‌غدا و موسڵ له‌شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
له‌م كۆنفرانسه‌دا كه‌ بڕیاره‌ 2 رۆژ بخایه‌نێت 47 توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌بواره‌كانی یاسا، رامیاری، راگه‌یاندن، كارگێڕی و ئابووری له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه‌ ده‌خرێته‌ڕوو.

 

کرتە لێرە بکە  بۆ بینینیى درێژەى پرۆگرامەکە