ئاگادارییه‌ك له‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ خوێندكاران ‌و مامۆستایان ‌و فه‌رمانبه‌ران

  • نیسان 20, 2016
  • 318 Views
ئاگادارییه‌ك له‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ خوێندكاران ‌و مامۆستایان ‌و فه‌رمانبه‌ران

سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممه‌ 20ی‌ نیسانی‌ 2016، له‌سه‌رجه‌م كۆلێژ ‌و په‌یمانگه‌كانی‌ سه‌ر به‌ زانكۆكه‌، پشووی‌ فه‌رمی‌ ده‌بێت.
د. ئالان فه‌ره‌یدون، سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌، رایگه‌یاند “زانكۆمان پابه‌نده‌ به‌ بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم، هه‌ر بۆیه‌ سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممه‌ 20ی‌ نیسانی‌ 2016 له‌سه‌رجه‌م كۆلێژ ‌و په‌یمانگه‌كانی‌ سه‌ر به‌ زانكۆمان پشووی‌ فه‌رمییه‌”.
سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ سوپاسی‌ سه‌رجه‌م خوێندكاران ‌و مامۆستایان ‌و فه‌رمانبه‌رانی‌ زانكۆكه‌یان ده‌كات، كه‌ سه‌رباری‌ دۆخی‌ خراپی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و قه‌یرانی‌ دارایی‌ به‌رده‌وام بوون له‌ ده‌وام كردن.