رێككه‌وتننامه‌یه‌كی‌ لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ ‌و زانكۆی‌ گاسترۆنۆمیه‌ زانسته‌كانی ئیتاڵیا واژۆ كرا

  • ئایار 1, 2016
  • 292 Views

بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ كورسی‌ خوێندنی‌ ماسته‌ر ‌و كۆنفرانسی‌ هاوبه‌ش ‌و ئاڵوگۆڕی‌ ستافی‌ ئه‌كادیمی‌، رێككه‌وتننامه‌یه‌كی‌ لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ ‌و زانكۆی‌ گاسترۆنۆمیه‌ زانسته‌كانی ئیتاڵیا واژۆ كرا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ كه‌مپی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی، به‌ ئاماده‌بوونی‌ پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆ و پ.ی.د. سۆران ئه‌بوبكر/ یاریده‌ده‌ری‌ سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د. محه‌مه‌د بابه‌كر مینه‌/ ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و د. كازم فه‌ره‌ج ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی و مامۆستا سه‌ڵاح قادر یاریده‌ده‌ری ڕاگری‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی و مامۆستا به‌ختیار عوبێد شه‌ریف به‌ڕێوبه‌ری‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمیه‌كانی زانكۆ، هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی‌ پ.د. ئه‌ندرۆێیا پیرۆنی نوێنه‌ری‌ زانكۆی‌ گاسترۆنۆمیه‌ زانسته‌كانی ئیتاڵیا، دوای‌ گفتوگۆیه‌كی‌ چڕ‌وپڕ رێككه‌وتننامه‌یه‌كی‌ لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان هه‌ردوو زانكۆدا واژۆ كرا.
رێككه‌وتننامه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زانكۆی‌ گاسترۆنۆمیه‌ زانسته‌كانی ئیتاڵیا كورسی خوێندن به‌ شێوازی زه‌ماله‌ ده‌ستبه‌ر ده‌كات بۆ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌، له‌گه‌ڵ‌ چه‌ندین كاری هاوبه‌شی تر له‌ كۆنفرانس و ئاڵوگۆركردنی ستافی ئه‌كادیمی