زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یەکەمین بڕوانامەی ماستەری لە بواری تەندروستی کۆمەڵدا بەخشی

  • ئایار 18, 2016
  • 488 Views
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یەکەمین بڕوانامەی ماستەری لە بواری تەندروستی کۆمەڵدا بەخشی

کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە  28 / 4 /2016، لەھۆڵی سیمیناری کامپی کۆلیجە تەکنیکیەکان،بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سۆران  سعید/ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنى بالا وە  پ.ی د. محـمد بابکر مینە /راگری کۆلیجی تەکنیکی تەندروستی و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران گفتوگۆی یەکەمین نامەی ماستەر لە بواری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی  پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرا.

نامەی ماستەرەکە لەلایەن خوێندکار (عبدالرحمن محـمد ابراهیم ) بە ناونیشانی   

(Revalence, Knowledge and Practices of Hepatitis B and C Viruses among Patients Undergoing Surgery in Sulaimani City)

و بەسەرپەرشتی هەردوو بەرێزان پ.ی د.فاضل احمد محی الدین وە پ.ی.د. محـمد بابکر مینە نوسراوە ، لەرێگەی لیژنەیەکی زانستییەوە تاوتوێی ماستەرنامەکەی ناوبراو کرا وەک بەشێک لەپێداویستییەکانی پێدانی بڕوانامەی ماستەر لەبواری تەندروستی کۆمەڵ،لە ئەنجامدا ماستەرنامەکە بە پلەی نایاب پەسەندکرا، ئەوەش یەکەمین نامەی ماستەر و بڕوانامەى ماستەر دەبێت کە  لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تاوتوێ دەکرێت و دەبەخشرێت .

شیاوی باسە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە نیازە لە ئایندەدا خوێندنی دکتۆرا لە بواری تەندروستی کۆمەڵ و زانستە تەندروستیەکان بکاتەوە.

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وە پیرۆزبایی لە خوێندکار (عبدالرحمن محـمد ابراهیم ) دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری تەندروستی کۆمەڵدا ، بە هیوای بەردەوامی و بەدەستهێنانی پلەی بەرزتر لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگای کوردیدا.

ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لە بەرێزان :

•         پرۆفیسۆر د. محمد عمـر محمد/ سەرۆکی لیژنە / زانکۆی سلێمانی / کۆلیژی پزیشکی

•         پ.ی د. ژیان صلاح رمزى/ ئەندام /زانکۆی سلێمانی / کۆلیژی پزیشکی

•         پ.ی د. هيثم عيسى يحو/ ئەندام / زانکۆی هه‌ولێری پزیشکی/ کۆلیژی پزیشکی

•         پ.ی د.فاضل أحمد محى الدين / ئەندام و سەپەرشتیاری یەکەم/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

•         پ.ی د. محــمد بابکر مینە/ ئەندام و سەپەرشتیاری دووەم/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی