مژدەیەکی ناوازە … خولی IELTS لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکرێتەوە

  • ئاب 1, 2016
  • 304 Views
مژدەیەکی ناوازە … خولی IELTS لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکرێتەوە

لە چوارچێوەی ڕێکەوتننامەی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بریتیش کاونسڵ، بەم نزیکانە تاقیکردنەوەی IELTS لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە دابین کردنی پێشکەوتووترین سیستەمی دەنگی و ھێدفۆن بۆ بەشی گوێگرتنی تاقیکردنەوەکە ئەنجام دەدرێت.
– ھەربۆیە مژدە بە سەرجەم فێرخوازان دەدەین کە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆرسی ئامادەکاری تاقیکردنەوەی IELTS دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی زۆر سەردەمییانە و جیاواز لە ڕووی کوالیتی و پرۆگرامەوە بەڕێوەدەچێت و ڕاستەوخۆ لەژێر سەرپەرشتی بریتیش کاونسڵ-دا دەبێت.
بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری سەرجەم فێرخوازان دەکەین کە دەتوانن لەڕۆژی چوار شەممەوە، بەرواری ٢٩/٦/٢٠١٦ەوە و تەنھا رۆژانی یەک شەممە و دوو شەممە و چوار شەممە لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی بۆ ١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ، ڕاستەوخۆ سەردانی سەنتەری زمان بکەن و ناوی خۆیان تۆماربکەن.
– کۆرسەکان بە سەرپەرشتی بریتیش کاونسڵ و لە لایەن ھەڵگرانی بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرا دەوترێنەوە کە پسپۆرو بەئەزموونن لە ووتنەوەی زمانی ئینگلیزی و خولی ئامادەکاری IELTS.
· ئەگەر خوازیاری تاقیکردنەوەی IELTS ئەنجام بدەیت بۆ پێشکەشکردنی خوێندنی باڵا بۆ بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا، ئەگەر دەتەوێت بناغەیەکی پتەو بۆخوێندنی ئەکادیمیت دەستەبەر بکەیت، ھەروەھا ئەگەر دەتەوێت تەواو بە تەکنیکەکانی وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکە ئاشنابیت. ئەوا بەزووترین کات پەیوەندی بە سەنتەرەوە بکە تا بێبەش نەبیت لە خوێندنی ناوازەترین کۆرسی IELTS کە بە شێوەیەکی زۆر جیاواز ئامادەت دەکات بۆ ئەنجام دانی تاقیکردنەوەکە.
· تێچووی کۆرسەکە بریتییە لە ٢٧٥،٠٠٠ دووسەد و حەفتاو پێنج ھەزار دیناری عێراقی.
پەلەبکە بۆ خۆتۆمار کردن و مسۆگەرکردنی کورسی خوولەکە، چونکە ژمارەی کورسیەکانی خوێندن سنووردارە و ھەر گروپێک ژمارەی کورسییەکانی ڕێژەی یاسایی تەواوکرد ڕاستەوخۆ دوای تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست, کۆرسەکە دەست پێدەکات.
– سەنتەری زمان کتێبی خوێندن بۆ فێرخوازان دابین دەکات.
ماوەی کۆرسەکە: پێنج ھەفتە
بەیانیان (٩ بۆ ١)
ئیواران (٢ بۆ ٦)
· بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ خۆتۆمارکردن:
١. دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ بە قەبارەی پاسپۆرت
٢. کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگی پاسپۆرت
٣. کۆپیەک لە ناسنامەی باری شارستانی
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە تەلەفون: ٠٠٩١ ٠١٩ ٠٧٤٨
یان سەردانی پەیجی فەرمی سەنتەری زمانی ئینگلیزی بکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک:
https://www.facebook.com/elc.spu/?fref=ts
یان سەردانی سەنتەر بکە بە ناونیشانی سلێمانی – قڕگە-شەقامی ورمێ-گەڕەکی ماردین-٣٢٧-کۆڵانی ٧٦، ڕاستەوخۆ پشت بەنزینخانەی وڵات.