جەژنتان پیرۆزبێت

  • 2016-08-01
  • 959 Views
جەژنتان پیرۆزبێت

به‌ناوى خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

پاش سڵاو…

به‌ناوى خۆم‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆمانه‌وه‌، پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین ببێته‌ مایه‌ی خێرو خۆشی بۆ هه‌مووان.

جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ له‌ دایكی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمان له‌به‌ره‌كانى جه‌نگ‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و برینداره‌كانمان ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین خوای گه‌وره‌ سه‌بووری هه‌مولایه‌كمان بدات و برینداره‌كانیشمان به‌زووترین كات شیفابدات.

هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانمان ده‌كه‌ین و ده‌خوازین ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ هۆی سه‌ركه‌وتنی خوێندكاره‌كانمان و ره‌واندنه‌وه‌و نه‌هێشتنی خه‌مه‌كانمان.

ئه‌م جه‌ژنه‌ بۆ هه‌موولایه‌كمان خاڵێكی دیكه‌ی ئومێدبوو، ئومێد بۆ باشتربوونی گوزه‌رانی خه‌ڵكی و فه‌رمانبه‌رانمان، ئومێدێك بۆ ئاشته‌وایی گشتی‌و پێكه‌وه‌ دانیشتنی لایه‌نه‌سیاسییه‌كانمان و نه‌هێشتنی ئه‌و بارگرژییه‌ سیاسییه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمه‌كه‌ماندا، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ خه‌ریكه‌ به‌هۆی قوڵتركردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و هه‌مه‌ چه‌شنه‌ كردنی گرفته‌كان ئه‌م جه‌ژنه‌و ئه‌م ئومێده‌ش له‌ هه‌مووان تێكده‌ده‌ن، كه‌ هیواده‌خوازین وانه‌بێت، هه‌ربۆیه‌ به‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌وه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ له‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌دا ده‌ستی ئاشتی‌و ئاشته‌وایی‌و لێبورده‌یی‌و یه‌كتری قبوڵكردن بۆ یه‌كتری درێژبكه‌ن و جارێكی دیكه‌ ئومێد و هیوا بۆ هه‌مووان بگێڕنه‌وه‌و دڵی هه‌موو لایه‌كمان به‌ گفتوگۆی بێ مه‌رجیان خۆشبكه‌ن و جه‌ژنه‌كه‌مان بكه‌نه‌ چه‌ند جه‌ژنێك.

دووباره‌ جه‌ژنی هه‌مووان پیرۆزبێت‌و له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌شدا به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌ هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامبین بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی خوێندكاره‌كانمان و به‌ره‌وپێشتر بردنی ئاستی زانستی له‌ زانكۆكه‌ماندا.

پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدوون عه‌لی ئه‌مین

سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى