سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى گرفتەکانی بەردەم خوێندنی باڵا لەھەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو

  • 2016-08-10
  • 500 Views
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى گرفتەکانی بەردەم خوێندنی باڵا لەھەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو

شەوی سێ شەممە کاتژمێر ٩:٠٥ ( پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین/ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ) لە بەرنامەی (بونیاد)ی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان، کە ھاوکات سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش تێیدا بەشدارە، باس لە پرسی خوێندنی باڵا لەھەرێمی کوردستان دەکەن.
لەم بەرنامەیەدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشێوەیەکی گشتی قسە لەسەر گرفت و کێشەکانی ئێستای خوێندنی باڵاو ھاوکات سەرجەم پرۆژەو کارو چالاکی و لەھەمان کاتدا کێشەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکات.