بۆ ئه‌مساڵی خوێندنى ٢٠١٦-٢٠١٧ به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنی داواكاری خوێندن پێشكه‌ش ده‌كرێت

  • 2016-08-10
  • 708 Views
بۆ ئه‌مساڵی خوێندنى ٢٠١٦-٢٠١٧ به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنی داواكاری خوێندن پێشكه‌ش ده‌كرێت

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى شێوازى ئه‌لیكترۆنی بۆ داواكاری خوێندنی كرده‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ خوێندكاران ده‌توانن له‌رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه‌ registration.spu.edu.iq بۆ له‌مه‌ودوا ئاگاداری رێنمایی‌ و گۆرانكارییه‌ نوێیه‌كانی خوێندن بن‌ و هه‌میشە ده‌توانن به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنی داواكاری خوێندن پێشكه‌ش بكه‌ن.

ئه‌م هه‌وڵه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی زانكۆ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ زانكۆمان له‌ هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وامه‌ بۆ به‌ ئه‌لیكترۆنی كردنی سه‌رجه‌م كاره‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كینیكی سلێمانى، ئه‌مه‌ش له‌ پێناوى كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین‌و زیاتر و باشتر رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی خوێندكاران.

بۆ پێشکەش کردنی فۆڕم بە سیستەمی خوێندنی پۆڵیتەکنیک کرتە لەم لینکەى خوارەوە بکە

registration.spu.edu.iq