ناو تۆمار کردن بۆ کۆرسە نوێیەکانی ئینگلیزی و ئامادەکاری IELTS بەردەوامە

  • ئاب 22, 2016
  • 361 Views
ناو تۆمار کردن بۆ کۆرسە نوێیەکانی ئینگلیزی و ئامادەکاری IELTS بەردەوامە

پاش ئەوەی بۆ یەکەم جار لە بەرواری ٤/٨/٢٠١٦ لە چوارچێوەی ڕێکەوتننامەی نێوان زانکۆمان و بریتیش کاونسڵ تاقیکردنەوەی IELTS لە سەنتەری زمانی زانکۆمان بە دابین کردنی پێشکەوتووترین سیستەمی دەنگی بەڕێوەچوو، سەنتەرمان ئاگاداری سەرجەم فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی دەکاتەوە کە خولی نوێی ئینگلیزی وە هەروەها کۆرسی ئامادەکاری IELTS لە سەنتەرمان دەکرێنەوە.

– ئەگەرخوازیارى تاقیکردنەوەی IELTS لە سەنتەرمان لە بەرواری ١٥/٩/٢٠١٦ و مانگەکانی داهاتوو ئەنجام بدەیت بۆ پێشکەشکردنی خوێندنی باڵا بۆ بڕوانامەى ماستەر و دکتۆرا، ئەگەر دەتەوێت بناغەیەکى پتەو لە زمانی ئینگلیزیدا بۆخوێندنى ئەکادیمیت دەستەبەر بکەیت، هەروەها ئەگەر دەتەوێت تەواو بە تەکنیکەکانی وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکە ئاشنا بیت. ئەوا بەزووترین کات پەیوەندی بە سەنتەرمانەوە بکە تا بێبەش نەبیت لە خوێندنی ناوازەترین کۆرسەکانی ئینگلیزی و کۆرسی ئامادەکاری IELTS کە بە شێوەیەکی زۆر جیاواز ئاستی ئینگلیزییەکەت بەهێز دەکەن و ئامادەت دەکەن بۆ ئەنجام دانی تاقیکردنەوەکە.

• کۆرسەکانمان بە شێوەیەکی زۆر سەردەمییانە و جیاواز لە ڕووی کوالیتی و پرۆگرامەوە بەڕێوەدەچێت، لەبەر ئەوەی ڕاستەوخۆ لەژێر سەرپەرشتی بریتیش کاونسڵ و لە هۆڵی ۆرکشۆپ و تاقیگەی زمانی سەنتەرماندا کڵاسەکان دەخوێنرێن و لە لایەن هەڵگرانى بڕوانامەى ماستەرو دکتۆرا دەوترێنەوە کە پسپۆرو بەئەزموونن لە ووتنەوەى زمانى ئینگلیزی و خولی ئامادەکاری IELTS .
• خوێندن له‌ كه‌ش و ژینگه‌یه‌كی گونجاو له‌بار بۆ خوێندنی زمان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

– بۆ کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی:
• فێرخواز دوو كۆرس ده‌خوێنێت له‌یه‌ك كاتدا، واته‌ پێكه‌وه‌ به‌ستنی خوێندنی ناو كلاسی سه‌نته‌رو كۆرسی ئۆنلاینی (British Council) بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری زمانی ئینگلیزی.
• ئه‌نجامدانی تێستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌پتیس (Aptis)ی (British Council) دوای ته‌واوكردنی كۆرسی ئۆنلاین.
• به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌پتیس له‌لایه‌ن (British Council)ه‌وه‌.
• به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی هاوبه‌شی سه‌نته‌ری زمان و بریتش كاونسڵ دوای ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ئاسته‌كان.
• بابه‌ته‌كانی كۆرس بریتین له‌ (خوێندنه‌وه‌، گوێگرتن، گفتوگۆكردن، نووسین، ووشه‌كاری، فۆنه‌تیك، ڕێزمان) و بره‌ودان به‌ سكیڵه‌ سه‌ره‌كی و ئه‌كادیمیه‌كانی زمانی ئینگلیزی
• به‌پراكتیكی فێربوونی زمانی ئینگلیزی له‌ ڕێی خوێندن له‌ تاقیگه‌ی زمانی سه‌نته‌ر بە شێوەی ئۆنڵاین.

فێرخوازان دەتوانن لە ڕۆژی یەک شەمەوە لە بەرواری ٢١/٨/٢٠١٦ وە ناوتۆماربکەن بۆ خولە نوێیەکان، وە پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانى سەنتەرەکەمان بکەن بۆ خۆتۆمارکردن بۆ کۆرسەکان لە ڕۆژانى (یەک شەممە ، دووشەمە، و چوار شەممە)، کات: ٩:٠٠ بەیانى بۆ ١:٠٠ى پاش نیوەڕۆ.

– به‌ڕه‌چاوكردنی قه‌یرانی دارایی و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ فێرخوازان، سه‌نته‌رمان داشكاندنی (%٢٠) ده‌كات بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ی كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار خۆیان تۆمارده‌كه‌ن له‌ كۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی…
نرخە نوێیەکان دوای داشکاندن بەم شێوەیەی لای خوارە دەبێت:

کۆرسی ئینگلیزی:

دابینكردنی ئۆفه‌ری تایبه‌تی بۆ خوێندكاره‌ به‌ڕێزه‌كانی زانكۆو په‌یمانگاكان (خوێندنی دیبلۆم و به‌كالۆریۆس) و دەرچووانی قۆناغی ١٢ی بنەڕەتی كه‌ بریتیه‌ له‌ بڕی ته‌نها (١٧٥،٠٠٠) سه‌دوو حه‌فتاو پێنج هه‌زار دینار بۆ بەشداربوون بۆ خوێندنی هه‌ر ئاستێك .

(٢٢٠،٠٠٠) دووسه‌د‌و بیست هه‌زار دینار بۆ کارمەندان و مامۆستایانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ خوێندنی هەر ئاستێک

(٢٤٠،٠٠٠) دووسەدو چل ‌ هه‌زار دینار بۆ فه‌رمانبه‌ری داموده‌زگاكانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خوێندنی هەر ئاستێک

(٣٠٠،٠٠٠) سێسه‌د هه‌زار دینار بۆ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ خوێندنی هەر ئاستێک

کۆرسی ئامادەکاری IELTS:

٢٧٥،٠٠٠ دووسەد و حەفتاو پێنج هەزار دینار

… پەلە بکە بۆ خۆتۆمار کردن بۆ مسۆگەرکردنى کورسی کۆرسەکان چونکە ژمارەى کورسیەکانى خوێندن سنووردارە و هەر گروپێک ژمارەی کورسییەکانی ڕێژەی یاسایی تەواو کرد ڕاستەوخۆ دوای تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست کۆرسەکە دەست پێدەکات… وە سەنتەرمان کتێبی خوێندن بۆ فێرخوازان دابین دەکات…

ماوەى کۆرسەکانی ئینگلیزی بریتییە لە ١٠ هەفتە بۆ هەر ئاستێک.
وە ماوەی کۆرسی ئامادەکاری IELTS بریتییە لە پێنج هەفتە.
بەیانیان (٩ بۆ ١)
دوانیوەڕوان (١ بۆ ٥)

بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ خۆتۆمارکردن:
١. دوو وێنەى ڕەنگاوڕەنگ بە قەبارەى پاسپۆرت
٢. کۆپییەکى ڕەنگاوڕەنگى پاسپۆرت
٣. کۆپیەک لە ناسنامەى بارى شارستانى
٤. پشتگیری یان ناسنامه‌ی تایبه‌ت به‌ شوێنی كاره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری حكومی بێت (بۆ کۆرسی ئینگلیزی)
٥. پشتگیری یان ناسنامه‌ بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ی كه‌ خوێندكار یان قوتابی زانكۆ و په‌یمانگان یان دەرچووی قۆناغی ١٢ی بنەڕەتین (بۆ کۆرسی ئینگلیزی)

بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکەن بە تەلەفون: ٠٥٣٣٣٥١٣٤١ یاخود ٠٠٩١ ٠١٩ ٠٧٤٨
یان سەردانى پەیجى فەرمى سەنتەرى زمانى ئینگلیزى بکە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک:
https://www.facebook.com/elc.spu/?fref=ts
یان سەردانى سەنتەر بکە بە ناونیشانى سلێمانى – قڕگە-شەقامى ورمێ-گەڕەکى ماردین-327-کۆڵانى 76، ڕاستەوخۆ پشت بەنزینخانەى وڵات.