باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا داواكارى بۆ پرۆگرامى گه‌نجانى سه‌ركرده‌ى عێراق بۆ ساڵى 2017 وه‌رده‌گرێت

  • كانونی دووه‌م 6, 2017
  • 565 Views
باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا داواكارى بۆ پرۆگرامى گه‌نجانى سه‌ركرده‌ى عێراق بۆ ساڵى 2017 وه‌رده‌گرێت

كونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ولێر به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا ئێستا ده‌رگاى داواكارى پێشكه‌ش كردن بۆ پرۆگرامى ئاڵوگۆڕى گه‌نجانى سه‌ركرده‌ى عێراق بۆ ساڵى 2017 كراوه‌یه‌. پرۆگرامه‌كه‌ سه‌ره‌كیترین پرۆگرامى ئاڵوگۆڕى ئه‌مه‌ریكایه‌ بۆ ئه‌و عێراقیانه‌ى ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 18 بۆ 24 ساڵدایه‌. به‌شداربووانى پرۆگرامه‌كه‌ بناغه‌ى تێگه‌یشتن و دۆستایه‌تى نێوان گه‌نجانى ئه‌مه‌ریكا وعێراق پته‌وترده‌كه‌ن له‌ڕێى پرۆگرامێكى یه‌ك مانگى له‌سه‌ر ڕابه‌رایه‌تى و خزمه‌تگوزارى كۆمه‌ڵگایى و پرۆگرامى كه‌لتوریه‌وه‌. هه‌ڵبژاردنى به‌شداربووه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى لێهاتوویى ده‌بێت له‌ڕێگه‌ى پرۆسه‌یه‌كى كراوه‌و چاو پیاخشاندنه‌وه‌ى وورده‌وه‌. هیچ تێچوونێك نیه‌ له‌به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردن بۆ پرۆگرامه‌كه‌و به‌شداربوون له‌ دانیشتنێكى زانیارى وه‌رگرتن وبه‌رچاوڕوونى كه‌له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ سپۆنسه‌ركرابێت یان بۆ به‌شداریكردن له‌ پرۆگرامه‌كه‌ له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژێردرایت.

بۆ زانیارى زیاتر له‌سه‌ر پرۆگرامه‌كه‌و چۆنیه‌تى پێشكه‌شكردن تكایه‌ سه‌ردانى ماڵپه‌رى كونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مه‌ریكا لە عێراق بكه‌ن به‌م ناونیشانه‌ى خواره‌وه‌.

https://iraq.usembassy.gov/iylep.html

دوا كات بۆ داواكارى پێشكه‌شكردن 1 ى كانوونى یه‌كه‌مى 2016 ه‌یه‌.