پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان رۆڵی گەورە لە جێبەجێ کردنی پرۆژەی پلاندانانی ھاتووچۆ و گواستنەوەی شاری دەربەندیخان دەگێڕێت

  • كانونی دووه‌م 6, 2017
  • 617 Views
پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان رۆڵی گەورە لە جێبەجێ کردنی پرۆژەی پلاندانانی ھاتووچۆ و گواستنەوەی شاری دەربەندیخان دەگێڕێت

رۆژی چوارشەمە بەرواری ١٤/١٢/٢٠١٦ لەھۆلی سیمناری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەئامادەبونی قائیمقامی دەربەندیخان و راگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان و یاریدەدەرانی راگرو و سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان و نوێنەری بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکان و پلانسازی و وەبەرھێنانی ساێمانی و ھاتووچۆی دەربەندیخان و فەرمانگە پەیوەندی دارەکانی قەزاکە و مامۆستایان، ماستەر پلانی ھاتوچۆ و گواستنەی دەربەندیخان خرایە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئەم ماستەرپلانە بۆ ماوەی ١٠ سالە لەماوەی ساڵانی (٢٠١٧-٢٠٢٧) کە تەواوی خشتەو پێشبینی و پلانەکان بۆ ئەو ماوەیە دیاری دەکرێت و کاری پێویست دەکرێت بۆ ھێلکاری سەر شەقامەکان و جیاکردنەوەی ھێڵی گشتی و تایبەت و ھەروەھا دیاری کردنی شوێنی تایبەت بەو ئامێرانەی گواستنەوە کە بەبێ سووتەمەنی کاردەکەن وەکو (پاسکیل).

گرێبەستی پرۆژەکە تەواوبووەو رۆژی یەک شەمە بەرواری ١٨/١٢/٢٠١٦ دەست بەکارەکانی پرۆژەکە دەکرێت و گوژمەی پرۆژەکە ١٠٠ ھەزار دۆلارەو لەلایەن دوو کۆمپانیانی ھۆلەندی و بەھاوکاری کۆمپانیایەکی ناوخۆیی کە سەربەکەرتی تایبەتە جێ بەجێ دەکرێت و تێچووی پرۆژەکەش لەلایەن کۆمپانیا ھۆڵندییەکە خەرجدەکرێت و ماوەی پرۆژەکە ١٨٠رۆژە.

عیمران حسن سەرۆکی بەشی روپێوی یەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان رایگەیاند، گرنگی ئەم پرۆژەیە لەوەدایە کەدەبێتە بناغەیەک بۆ شارەکانی تری کوردستان، شایانی باسە ناوبراو خوێندنی ماستەری ھۆلەندا تەواوکرد‌وەو رێکخەری سەرەکی ئەم پەیوەندیەیەو ئەرکێکی زۆری کێشاوەو چەند سالێکە لەھەولی بەردەوامدایە تاگەیشتووە بەم ئەنجامە.

پاشان ئەندازیار (تۆنی بۆش) کە سەرۆکی جێبەجێکاری پرۆژەکەیەو ئەندازیارێکی بەرەگەز ھۆڵندییە زۆر بەگرنگیەوە باسی لەپرۆژەکە کردو مێژویەکی وولاتی ھۆلەندای لەروی ھاتوچۆوە باس کردو وتی، ھیوادارین بتوانین ھەمان شت لەکوردستان دوبارە بکەینەوە بەبێ ھەلەو لەبەرچاو گرتنی کەلتوری شارەکەو ھەموو رێکاگانی ھاتووچۆ جیا بکەینەوە.