خوێندكاران له‌ئێستادا ده‌توانن فۆڕمى وه‌رگرتن له‌ سێ به‌شى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پڕبكه‌نه‌وه‌

  • كانونی دووه‌م 10, 2017
  • 319 Views
خوێندكاران له‌ئێستادا ده‌توانن فۆڕمى وه‌رگرتن له‌ سێ به‌شى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پڕبكه‌نه‌وه‌

خوێندكارانی ده‌رچووی پۆلی 12ى زانستی و وێژه‌یی ساڵى ( 2015-2016 ) و ئه‌و خوێندكارانه‌ى پۆلی 12ى زانستی و وێژه‌یی ساڵى (2014-2015 ) كه‌ له‌ هیچ زانكۆیه‌كی حكومی و تایبه‌ت وه‌رنه‌گیراون، ده‌توانن فۆڕمی وه‌رگرتنی ڕاسته‌وخۆ له‌ به‌شه‌كانى ( په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری و ته‌كنیكی میدیا له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی و هه‌روه‌ها به‌شی ته‌كنیكی میدیا له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی وه‌رگرن به‌ مه‌رجێك كۆنمره‌یان له‌ 60 كه‌متر نه‌بێت و ته‌مه‌نیان له‌ 30 ساڵ زیاتر نه‌بێت.

ئه‌م سێ به‌شه‌ له‌ سیستمی زانكۆلایندا بوونیان نییه‌ و خوێندكاران ده‌توانن تا رۆژی 24/8/2016 فۆڕم وه‌ربگرن له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی – كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكیه‌كان له‌ گه‌ڕه‌كى چوارچرا یاخود له‌ به‌شى ته‌كنیكى میدیا -په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی له‌ گه‌ڕه‌كى به‌ختیاری.

زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى

بەڕێوەبەرایەتى تۆمارى گشتى

http://registration.spu.edu.iq/announcements/agadary0010