زانكۆی تێکنۆلۆجی بە غدا و پۆلیته‌كنیكی سلێمانی لێكتێگه‌یشتنى زانستى واژۆ ده‌كه‌ن

  • 2017-01-10
  • 589 Views
زانكۆی تێکنۆلۆجی بە غدا و پۆلیته‌كنیكی سلێمانی لێكتێگه‌یشتنى زانستى واژۆ ده‌كه‌ن

هه‌ردوو زانكۆی تێکنۆلۆجى لە بەغدا و پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌پێناو پته‌وكردنی هاوكاری زانستی و ئاڵوگۆڕی پسپۆڕییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا لێكتێگه‌یشتنێكى زانستی ‌و هاوكاری واژۆ ده‌كه‌ن.

ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ له‌لایه‌ن (د.ئه‌مین دواي ثامر التميمي/ سه‌رۆكی زانكۆی تێکنۆلۆجى و به‌ئاماده‌بوونی (د.جاسم جاف /نوێنه‌ری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و جێگری ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری وە هه‌روه‌ها (د.عه‌لا عبدالحسن عه‌تیه‌/ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی ته‌كنه‌لۆجی بۆ كاروباری زانستی واژۆكرا.

به‌پێی رێكه‌وتننامه‌كه‌ كه‌ پێشتر به‌ڕێز پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی واژۆی له‌سه‌ر كردووه‌، پێكهاتووه‌ له‌ ئه‌نجامدانی چالاكی توێژینه‌وه‌یی هاوبه‌ش له‌ خولی تایبه‌ت و هۆڵی كاركردن و بازنه‌ی خوێندن و گه‌شتی زانستی، هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری و بابه‌تی فه‌رمانگه‌یی و بڵاوكراوه‌ی زانستی و ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر شێوازی هاوكاریكردنی گشتی له‌ نێوان هه‌ردوولا.

رێكه‌وتننامه‌كه‌ ئاڵوگۆڕی خوێندكارانی خوێندنی بنچینه‌یى و باڵا و ئاڵوگۆڕی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌بێژان و توێژه‌ران له‌خۆده‌گرێت و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ خوێندكارانی خوێندنی باڵاش بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌خششی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا و پڕۆگرامی دوای دكتۆرا.

زانکۆى تێکنۆلۆجى لە بەغدا لە دوایین رانکى زانکۆکانى جیهاندا بە پێ ى وێبۆمێتریکس ٣ هەمینە لە سەر ئاستى عێراق و ٣٣٣٨ لە سەر ئاستى جیهان .

تا ئێستا زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى رێكه‌وتننامه‌ و لێكتێگه‌یشتنى زانستى و ئه‌كادیمى له‌گه‌ڵ نزیكه‌ى ٤٠ زانكۆ و په‌یمانگاى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا هه‌یه‌.