ناونوسین بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى (IELTS) ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

  • 2017-01-10
  • 662 Views
ناونوسین بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى (IELTS) ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

دواى ره‌زامه‌ندى سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و دوابه‌دواى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى (IELTS) له‌ رۆژى 4/8/2016 ، دووباره‌ ناونوسین بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى داهاتووى (IELTS) ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

به‌سه‌رپه‌رشتى بریتش كاونسڵ ناونوسین بۆ كۆرسى ئاماده‌كارى تاقیكردنه‌وه‌ى (IELTS) به‌رده‌وامه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى زۆر سه‌رده‌میانه‌ و جیاواز له‌ ڕووى كوالیتى و پرۆگرامه‌وه‌ له‌ هۆڵى وۆركشۆپ و تاقیگه‌ى سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، فێرخوازان و ئاره‌زوومه‌ندان به‌مه‌به‌ستى تاقیكردنه‌وه‌ى (IELTS) بۆ به‌رواره‌كانى (15/9/2016) ، (13/10/2016) ، (3/11/2016) و (15/12/2016) ده‌توانن به‌ رێگه‌ى ئۆنلاین و له‌ڕێى ئه‌م لینكه‌وه‌ https://ielts.britishcouncil.org/default.aspx ناوى خۆیان تۆمار بكه‌ن.

جگه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى (IELTS) خۆ تۆماركردن بۆ كۆرسی زمانى ئینگلیزى به‌رده‌وامه‌ كه‌ چوار ئاست له‌خۆده‌گرێت و له‌ كۆتاییدا بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى (APTIS) به‌ده‌ستدێت، كۆرسه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌وترێنه‌وه‌ كه‌ پسپۆڕ و به‌ ئه‌زموونن له‌ وتنه‌وه‌ى زمانى ئینگلیزى و خولى ئاماده‌كارى (IELTS).

ئه‌گه‌ر خوازیارن تاقیكردنه‌وه‌ى (IELTS) ئه‌نجام بده‌ن بۆ پێشكه‌شكردنى خوێندنى باڵا بۆ بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا و ده‌سته‌به‌ركردنى بناغه‌یه‌كى پته‌و بۆ خوێندنى ئه‌كادیمى و ته‌واو ئاشنابوون به‌ ته‌كنیكه‌كانى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى (IELTS) ئه‌وا سه‌ردانى سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى سه‌ر به‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى بكه‌ن.

پێویسته‌ بۆ خۆتۆماركردن راسته‌وخۆ سه‌ردانى سه‌نته‌رى ناوبراو بكه‌ن له‌ رۆژانى ( یه‌كشه‌ممه‌، دووشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌) كاتژمێر 9:00 ى سه‌رله‌ به‌یانى بۆ كاتژمێر 1:00 ى دوانیوه‌ڕۆ، بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌ ژماره‌ى ته‌له‌فۆنى (07480190091 – 0533351341) یاخود سه‌ردانى په‌یجى فه‌رمى سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى بكه‌ن له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك http://www.facebook.com/elc.spu/?fref=ts