مامۆستایه‌كی زانكۆمان به‌شداری پرۆگرامێكی تایبه‌تی ئه‌ڵمانی ده‌كات

  • كانونی دووه‌م 10, 2017
  • 275 Views
مامۆستایه‌كی زانكۆمان به‌شداری پرۆگرامێكی تایبه‌تی ئه‌ڵمانی ده‌كات

ئاودێر محمد ئه‌حمه‌د كه‌ مامۆستای كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیكی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى یه‌، بۆماوه‌ی دوو رۆژ و له‌مانگی 9ی ئه‌مساڵدا، به‌شداری پرۆگرامێكی تایبه‌تی زانكۆی (Oldenburg)ی ئه‌ڵمانی كردو پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆشی له‌و پرۆگرامه‌دا پێشكه‌شكردووه‌.

پڕۆگرامه‌كه‌ ناوى (UNILEAD 2016)یەو له‌زانكۆی (Oldenburg) له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌چووه‌، ئه‌م پرۆگرامه‌ تایبه‌ت بوو به‌پێشخستن‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانكۆكان كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی (DAAD)ی ئه‌ڵمانی سپۆنسه‌ر كرابوو، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 360 كه‌س پێشكه‌شی ئه‌م پرۆگرامه‌یان كردبوو، له‌م ژماره‌یه‌ 23 كه‌س كاندیدكران كه‌ له‌وڵاتانی جیاوازه‌وه‌ بوون وه‌ك ئه‌مریكای لاتین، غانا، ڤێتنام، عێراق، ئه‌ندۆنوسیا، تایلاند، مصر، كه‌ به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ مامۆستا ئاودێر یه‌كێك بووه‌ له‌به‌شداربووه‌ چالاكه‌كانی ئه‌و پرۆگرامه‌.

مامۆستاكه‌ى كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیكی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى سه‌ره‌ڕای ئه‌و وانانه‌ی كه‌ له‌كاتی خوله‌كه‌دا پێشكه‌شكرا به‌پرۆژه‌یه‌ك به‌شداربوو به‌ناونیشانی

Improvement of the Existing Information Technology Project Management Course Model for the IT Students at SPU

كه‌ دواتر له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی پسپۆرو تایبه‌تمه‌ند له‌ پرۆگرامه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرۆژه‌كه‌ كراوه‌و متمانه‌ی جێبه‌جێكردنی پێبه‌خشراوه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ تێچوی هه‌ر به‌شداربوویه‌ك له‌و پرۆگرامه‌ تایبه‌ته‌ی زانكۆی (Oldenburg)ی ئه‌ڵمانی، نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زارو پێنج سه‌د دۆلاربووه‌و له‌لایه‌ن رێكخراوی (DAAD) ئه‌ڵمانییه‌وه‌ سپۆنسه‌ری كراوه‌.

له‌كۆتایی پرۆگرامه‌كه‌شدا ئاودێر محمد ئه‌حمه‌د كه‌ مامۆستای كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیكی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى یه‌، چه‌ند دایدارێكی زانستی له‌گه‌ڵ چه‌ندین لێپرسراو و ستافی زانكۆی (Oldenburg) ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی دروسكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆداو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زانكۆ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ ئاماده‌یی هه‌موو هاوكاری‌و پشتیوانییه‌كی ده‌ربڕی‌و بریاری سه‌ردانیكردنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییانداوه‌ له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا.