رونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە

  • كانونی دووه‌م 10, 2017
  • 238 Views
رونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە

پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی خکومەتی ھەرێم، بڕیاردرا کە بۆ ئەمساڵی خوێندن، خوێندکار پێویستە بۆ ناو تۆمارکردن بڕی ٥٠,٠٠٠ پەنجا ھەزار دینارو بۆ وەرگرتنی بەشی ناوخۆیی بڕی ١٠٠,٠٠٠ سەد ھەزار دینار بدات وەکو رسومات، لە ئێستادا بەناوی بەرێز پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون عەلی سەرۆکی زانکۆوە لێدوانێک لە ھەندێک میدیادا بڵاوکراوەتەوە کە گوایە بەرێزیان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ئەو بڕە پارەیە بەشێوازی قیست لە خوێندکاران وەردەگیرێت، ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستیەوەو رایدەگەیەنین بەرێز سەرۆکی زانکۆ ھیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوەو بۆ ئەو مەبەستە بەھیچ دەزگایەکی راگەیاندن نەداوە.

ھەروەھا روونیشیدەکەینەوە کە بڕیارو بابەتێکی لەو جۆرە لە دەسەڵاتی زانکۆماندا نییەو تەنھا ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا دەتوانن بڕیارێکی لەو جۆرەبدەن.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەگشتییەکان

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی