چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ى خوێندنى پارالێل و ئێواران له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى

  • 2017-01-10
  • 665 Views
چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ى خوێندنى پارالێل و ئێواران له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى

ده‌رباره‌ى خوێندنى سیستمى پارالێل و ئێواران مامۆستا به‌ختیار عوبێد شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌خاته‌ڕوو كه‌ له‌ رۆژى 3/10/2016 ە ‌وه‌ بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ زانكۆ هه‌ڵده‌ستێت به‌ دابه‌شكردنى فۆڕمى خوێندنى هه‌ردوو سیستمه‌كه‌.

ده‌رباره‌ى سیستمى خوێندنى پارالێل مامۆستا به‌ختیار عوبێد شه‌ریف رایگه‌یاند: سیستمى خوێندنى پارالێل زۆر جیاوازه‌ له‌ سیستمى ئێواران، سیستمى خوێندنى پارالێل واته‌ خوێندنى هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ خوێندنى به‌یانیان، واته‌ خوێندكار به‌ كه‌متر به‌ چه‌ند نمره‌یه‌كى دیاریكراو له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێندكارانه‌دا به‌یانیان داوام ده‌كات و وانه‌ ده‌خوێنێت كه‌ له‌ زانكۆلاین ناویان دێته‌وه‌، شابه‌شانى ئه‌و خوێندكارانه‌ ده‌توانێت بچێته‌ناو كێبڕكێوه‌ بۆ چه‌ند كورسییه‌كى دیاریكراو كه‌ له‌ نێوان 2-5 كورسی خوێندن ده‌بێت به‌پێی به‌شه‌كان، ته‌نها خوێندكارانى ده‌رچووى زانستى و وێژه‌ى ده‌توانن فۆرمى خوێندنى پارالێل پڕبكه‌نه‌وه‌ و نابێت خوێندكار 5 ساڵ زیاتر به‌سه‌ر ده‌رچوونى پۆلى 12ى ئاماده‌ییدا تێپه‌ڕ بووبێت و ته‌مه‌نی له‌ 40 ساڵ زیاتر بێت.

سه‌باره‌ت به‌ سیستمى ئێواران به‌ڕێوه‌به‌رى تۆمارى گشتى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى وتى: بۆ خوێندنى ئێواران جگه‌ له‌ ده‌رچووانى زانستى و وێژه‌یی ده‌رچووانى پیشه‌یش ده‌توانن فۆڕم وه‌ربگرن و درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن، خوێندنى ئێوارانیش به‌رامبه‌ر به‌نرخێكى دیاریكراوه‌ بۆ هه‌ر به‌ش و كۆلێژێك، خۆشبه‌ختانه‌ له‌ خوێندنى ئێواراندا مه‌رجى ساڵى خوێندن و ته‌مه‌ن نابنه‌ رێگر، هه‌روه‌ها ده‌رچووانى په‌یمانگا ته‌كنیكییه‌كانى زانكۆمان ده‌توانن بۆ وه‌رگرتنیان له‌ كۆلێژه‌ هاوشێوه‌كانیان فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه‌ و كێبڕكێك بكه‌ن.