به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فەرمانگەى ته‌ندروستى سلێمانى سه‌ردانى زانكۆى پۆلیته‌كنیك ده‌كات

  • كانونی دووه‌م 10, 2017
  • 269 Views
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فەرمانگەى ته‌ندروستى سلێمانى سه‌ردانى زانكۆى پۆلیته‌كنیك ده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فەرمانگەى ته‌ندروستى سلێمانى سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆوه‌ پێشوازى لێكرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24-10-2016 پ.ی.د. ئالان فه‌ریدون عه‌لى ئه‌مین سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان د.سۆران سه‌عید یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و مامۆستا به‌ختیار عوبێد شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌رى تۆمارى گشتی زانكۆ و ئارام به‌كر به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و چالاكییه‌ گشتییه‌كان و زرنگ یه‌حیا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌رى خزمه‌تگوزارى له‌ زانكۆ پێشوازییان له‌ د.میران محه‌مه‌د عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فەرمانگەى ته‌ندروستى سلێمانى و د.زانیار نورى عوسمان به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ناویی سلێمانى كرد.

دواتر له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پ.ی.د.ئالان فه‌ریدون عه‌لى ئه‌مین و د.میران محه‌مه‌د عه‌باس گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى خوێندن وپه‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرد و ته‌ئكیدیان له‌ هه‌ماهه‌نگى زیاتر و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان كرده‌وه‌.