وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاگادارى دەرچوانى (١٢)ى ئامادەیى دەکات کە پەلە بکەن لە پڕکردنەوەى فۆرمى زانکۆلاین

  • كانونی دووه‌م 10, 2017
  • 283 Views
وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاگادارى دەرچوانى (١٢)ى ئامادەیى دەکات کە پەلە بکەن لە پڕکردنەوەى فۆرمى زانکۆلاین

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى داوا لە دەرچوانى پۆلى (١٢)ى ئامادەیى دەکات پەلە بکەن لە پڕکردنەوەى فۆرمى پێشکەشکردن بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان لە ڕێگەى (زانکۆلاین)ەوە.

لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى دەرچوانى (١٢) ئامادەیى ئاگادار دەکات، کە لەو ماوە کەمەى ماوە تا سبەى سێشەممە رێکەوتى (١/١١/٢٠١٦) سەعات ١٢ى شەو هەوڵەکانیان بەتەواوەتى چڕکەنەوە بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى (زانکۆلاین)، بۆ ئەوەى مافیان نەفەوتێت و لەو بەش و کولێژانە وەربگیرێن کە خوازیارن تێیاندا درێژە بەخوێندن بدەن.