به‌ڕێوه‌به‌رى بریتش كاونسڵ سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى زانكۆ كۆده‌بێته‌وه‌

  • كانونی دووه‌م 10, 2017
  • 233 Views
به‌ڕێوه‌به‌رى بریتش كاونسڵ سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى زانكۆ كۆده‌بێته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستى له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون و دڵنیابوون له‌ چۆنێتى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى (IELTS )، ده‌یڤید باردۆیی به‌ڕێوه‌به‌رى بریتش كاونسڵ له‌ هه‌رێمى كوردستان و جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بریتش كاونسڵ له‌ عێراق سه‌ردانى سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى له‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى كرد و له‌ شێوازى چۆنێتى به‌ڕێوه‌چوونى كۆرسه‌كانى زمانى ئینگلیز و كۆرسى ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى (IELTS ) ى كۆڵییه‌وه‌.

دواتر ده‌یڤید باردۆیی له‌گه‌ڵ پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لى ئه‌مین سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و به‌ ئاماده‌بوونى د.سۆران سه‌عید یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و د.دانا ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارایی و مامۆستا هۆگر تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى و ژماره‌یه‌ك له‌ راگره‌كانى زانكۆ كۆبۆوه‌ و گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى زیاتر كاراكردنى به‌ڕێوه‌چوونى رێكه‌وتننامه‌ى نێوان هه‌ردوولا كرد و ته‌ئكیدیان له‌ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى زانستى و ئه‌كادیمی هاوبه‌شى زیاتر له‌ بوارى زمانی ئینگلیزى كرده‌وه‌.

پاشان به‌ڕێوه‌به‌رى بریتش كاونسڵ به‌ یاوه‌رى پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لى ئه‌مین سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و یاریده‌ده‌رانى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و كارگێڕى و دارایی، سه‌رجه‌م هۆڵ و به‌شه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى (IELTS ) و سه‌نته‌رى زمانى ئینگیزى زانكۆى به‌سه‌ركرده‌وه‌.