ئاگادارى-سیمینارێک دەربارەى خوێندن لە ئەمریکا لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى

  • 2017-01-10
  • 524 Views
ئاگادارى-سیمینارێک دەربارەى خوێندن لە ئەمریکا لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى

بەرێز Reving Mizory ڕاوێژکارى زانستى و خوێندن لە کونسولخانەى گشتى ئەمریکا لە هەولێر بە هاوکارى گۆشەی ئەمریکی لە سلێمانى سیمینارێک پێشکەش دەکات لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسەر شێوازەکانی خوێندن و قبوڵی زانکۆیی و دۆزینەوەی هەلی خوێندن و ئۆفەرەکانی تایبەت بەو بوارە، هەروەها هەل و شێوازەکانی بەشداریکردن لەپرۆگرامە تایبەتەکانی کونسوڵخانەو سەفارەتی ئەمریکی رووندەکاتەوە.
ئامانج لەم بابەتە پێشکەشکردنی ئۆفەرە تایبەتەکان و نرخ و شێوازەکانی پەیوەندی گرتن و مەرجەکانن بۆ خوێندن و سوودمەندبوون لەسەرجەم پرۆگرامە گشتی و تایبەتەکانی کونسوڵخانەو سەفارەتی ئەمریکای.

پێشکەشکاری سیمینار: Ravening Mizory
بەروار: ۱٥ ـ ۱۱ ـ ۲۰۱٦ رۆژی سێ شەممە.
کاژمێر: ۱۰:۳۰ی سەرلەبەیانی.
شوێن: هۆڵی کۆنفرانس ـ سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی /قڕگە /پشت بەنزینخانەى ولات