پرۆسەی خوێندن لە كۆلێجی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ بەردەوامە

  • كانونی دووه‌م 10, 2017
  • 465 Views
پرۆسەی خوێندن لە كۆلێجی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ بەردەوامە

سەرەڕای ئەوەی تاوەکو ئێستا حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەڵامی داواکاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکانی نەداوەتەوەو گرفتە داراییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانیش ھەر بوونی ھەیە، بەلام بە لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندی گشتی و نەفەوتانی ساڵێکی خوێندنی خوێندکاران و بەھەدەر نەدانی ھەوڵ و کۆشش و ماندووبوونی کەسوکاری خوێندکاران، مامۆستایان و فەرمانبەران لە زۆربەی کۆلێژو پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەردەوامەو لەو چوارچێوەیەشدا کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی ھەڵەبجە کە سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن ئەویش بەھەوڵی بەرێز پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆ پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پ.ی.د.دانا ئەحمەد موستەفا راگری کۆبێج بەوەکالەت.

لەووتەیەکیشیدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند: زۆر سوپاسی ھەڵوێستی سەربەرزانەو زانست خوازانەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئەو کۆلێجەو ھەموو کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بەزانکۆمان دەکەم و ھیوادارم حکومەتی ھەرێم پێزانینی بۆ ھەڵوێستەکانی ئەوان ھەبێت و ھەولی جددی تر بدات بۆ دابین کردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکان.