ئاگادارى بۆ ” کاندیدان ” ى ماستەر و دکتۆراى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى/٢٠١٦-٢٠١٧

  • 2017-01-15
  • 343 Views
ئاگادارى بۆ ” کاندیدان ” ى ماستەر و دکتۆراى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى/٢٠١٦-٢٠١٧

بە پێ ى نووسراوى وەزارەتى خوێندنى بالا ژمارە ٩/١٥١ لە ٤/١/٢٠١٧ – ئاگادارى گشت کاندیدان ى ماستەر و دکتۆرا دەکەینەوە کە پێشتر ناویان وەک “کاندید” لە سایتى زانکۆ ڕاگەیەندراوە لە رێگەى ئەم لینکەوە, سەرنجتان بۆ ئەم خالانەى خوارەوە ڕادەکێشین:

1. ئەو کاندیدانەى ماستەر و دکتۆراکە پێشتر توانستى زمانى ئینگلیزیان ئامادەکردوە بە پێ ى ڕێنمایی ژمارە ٤ و ٥ ى ماستەر و دکتۆرا و وێنەى ڕەسەنیان تەسلیم بە لیژنەى خوێندنى بالا کردوە –سەردانى سەرۆکایەتى زانکۆ/بەرێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى و خوێندنى بالا بکەن بە مەبەستى دەرکردنى فەرمانى زانکۆیی. وە هەر کاندیدێکى تریش کە بەدەستى هێناوە و تەسلیمى نەکردوە با وێنەى ڕەسەن ئامادەبکات بە هەمان شێوە بۆ دەرکردنى فەرمانى زانکۆیی.

2. ئەو کاندیدانەى کە ناویان تۆمار کردوە بۆ تاقیکردنەوەى توانستى زمان IELTS,TOEFL,PEARSON یان بەشداریانکردوە لە خولى بەرەوپێشردنى زمان لە یەکێک لە سەنتەرەکانى زمان- پشتگیرى رەسەن ئامادەبکەن بە زووترین کات لە ماوەى ٢ هەفتەدا وە سەردانى سەرۆکایەتى زانکۆ/بەرێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى و خوێندنى بالا بە مەبەستى دەرکردنى فەرمانى زانکۆیی کاندیدبوون.

3. ئەو کاندیدانەى کە توانستى زمانى ئینگلیزیان نیە و ناوى خۆشیان تۆمار نەکردوە بۆ تاقیکردنەوەى توانستى زمان یان بەشداریکردن لە خولى پەرەپێدانى زمان و بەدەرن لە خاڵى ١ و ٢ ى سەرەوە پێویستە لە ماوەى ٢ هەفتەدا مۆڵەت وەربگرن بۆ مەبەستى پەرەپێدانى توانستى زمان بە مەرجێ بۆ ماوەى ١ ساڵ تێپەر نەکات.

بەرێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى و خوێندنى بالا

زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى

ڕاگەیاندنى ئەنجامى کۆتایی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى ٢٠١٦-٢٠١٧