ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی وەرگیراوی ئێواران لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

  • 2017-01-24
  • 698 Views
ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی وەرگیراوی ئێواران لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە لە ئێستادا فەرمانی وەزاری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم راگەیەندراوە و خوێندکارانی وەرگیراو بە سیستمی ئێواران ئەوانەی ناویان لە لیستی ھاوپێچدا ھاتۆتەوە دەتوانن سەردانی ئەو کۆلێج و پەیمانگایە بکەن کە ناویانی لێھاتۆتەوە تاوەکو کارە یاساییەکانیان تەواوبکەن و دەست بە خوێندن بکەن.

لەو بارەیەوە بەختیار عوبێد شەریف بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕایدەگەیاند، کە فەرمانی وەزاری وەرگرتنی خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەسیستمی خوێندنی ئێواران واژۆکراوە، وێڕای پیرۆزباییمان لەخوێندکارە وەرگیراوەکان، داواکارین لەماوەی یەک ھەفتەدا پەیوەندی بەو کۆلێج و پەیمانگایانەوە بکەن کە ناویان لێی ھاتۆتەوە تاوەکو دەست بە رێکارەکانی خوێندن بکەن، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیارن لەسڕینەوەی ناوەکانیان.
کرتە لەم لینکە بکە بۆ بینینى ناوى وەرگیراوان
http://registration.spu.edu.iq