پێداویستی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانى خوێندكاران دابین ده‌كرێت

  • كانونی دووه‌م 25, 2017
  • 275 Views
پێداویستی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانى خوێندكاران دابین ده‌كرێت

یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى كه‌مپى كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانى سلێمانى به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌ و به‌ڵێنى دابینكردنى پێداویستییه‌كانى خوێندكاران ده‌دات.

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لى ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و له‌ ڕوانگه‌ی خه‌مخۆرییان بۆ خوێندكارانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان، د.دانا ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارایی به‌ هاوڕێیه‌تی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.حه‌كیم عوسمان حه‌مید ڕاگری كۆلێج و یاریده‌ده‌رانی ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی و كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری سه‌ردانی كه‌مپى كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانى سلێمانى كرد.

د.دانا ئه‌حمه‌د سڵاوی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكى سلێمانى گه‌یانده‌ خوێندكاران و دڵخۆشی و پێزانینی به‌ڕێزیانی ئاڕاسته‌ی خوێندكاران كرد، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیدا زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانی خوێندكاران دابین بكه‌ن، راشیگه‌یاند به‌ هه‌وڵ و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا و ده‌ست له‌ناوده‌ست پرۆسه‌ی خوێندن سه‌رده‌خه‌ن و زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر هه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ك كه‌ بییه‌وێت ڕێیان پێبگرێت.