ناو تۆمار بکه‌ بۆ به‌هیزترین کۆرسى ئامادەکارى بۆ تاقیکردنەوەى (IELTS) ته‌نها به‌ ٦٠ هەزار دینار

  • شوبات 12, 2017
  • 256 Views
ناو تۆمار بکه‌ بۆ به‌هیزترین کۆرسى ئامادەکارى بۆ تاقیکردنەوەى (IELTS) ته‌نها به‌ ٦٠ هەزار دینار

ئه‌گه‌ر خوازیارى فیَربوونى ئینگلیزیت یان پێویستیت به‌ به‌هیَزکردنى توانستى زمانى ئینگلیزى هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانى تاقیکردنه‌وه‌ى (IELTS) وه‌ک مه‌رجى وه‌رگرتنى نازناوى زانستى و خویَندنى بالاَى ماسته‌رو دکتۆرا، ئه‌وا سەنتەرى نێودەوڵەتى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى هه‌ڵبژێرە‌ بۆ به‌شداریکردن له‌خوله‌کاندا له‌به‌رئه‌وه‌ى یەکەم سەنتەرى زمانه‌ لەهەرێمى کورستاندا که‌ له‌ لایه‌ن ئەنجومەنى ڕۆشنبیرى بەریتانى (British Council) باوەڕپێکراوه‌ و مانگانه‌ تاقیکردنەوەی (IELTS)ی تێدا ئەنجام دەدرێت.
زانیارى ده‌رباره‌ى خوله‌کان:

١. کۆرسى ئامادەکارى بۆ تاقیکردنەوەى (IELTS):
جۆرى یەکەم: به‌هیزترین کۆرسى ئۆنلاین که‌ لەلایەن پسپۆرانى تاقیکردنەوەى (IELTS)ەوە لە بریتش کاونسڵ ئامادەکراوەو تایبه‌ته‌ به‌و ستراتیژو تەکنیکانەى کە پێویستن بۆ بەدەستهێنانى نمرەى بەرز لە بەشى (گوێ گرتن، خوێندنەوە، نووسین، گفتوگۆکردن)
– نرخى کۆرس: ته‌نها (٦٠) شەست هەزار دینار بۆ یەک مانگ واتە (١٢٠) کاتژمێر
جۆرى دووەم: خوێندنى ناو پۆل: بریتیە لە ڕاهێنانى ناو پۆل تایبەت بە پراکتیزەکردن، خوێندنى ئەو ستراتیژو تەکنیکانەى کە پێویستن بۆ وەڵام دانەوەى تاقیکردنەوەکە و بەدەستهێنانى نمرەى بەرز له‌ (گوێ گرتن، خوێندنەوە، نووسین، گفتوگۆکردن)
– ماوەى کۆرس: (٦) هەفتە
– کاتى کۆرس: بەیانیان
– نرخى کۆرس: (١٥٠٠٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار

٢ . کۆرسى پەرەپێدانى توانستى زمانى ئینگلیزى (ئینگلیزى بۆ هه‌ردوو مه‌به‌ستى ئه‌کادیمى و تاقیکردنه‌وه‌ى ( IELTS
– ماوەى کۆرس: (١٦) شانزە هه‌فته‌یه‌، دواى تاقيكردنةوەى دياريكدرنى ئاستى شايستةى خؤت به‌م شیَوه‌یه‌:
کۆرسى یه‌که‌م: (١٢) هەفتە واته‌ (١٢٠) کاتژمێرى ئینگلیزى ئه‌کادیمى ناو ێۆل بةرامبةر بة (١٩٠٠٠٠) سەدو نەوەد هةزار دينار
کۆرسى دووه‌م: (٤) هه‌فته‌ واته‌ (١٢٠) سەدو بیست کاتژمێر کۆرسى ئۆنلاینى ئامادەکارى بۆ تاقیکردنەوەى (IELTS) بە (٦٠)هەزار دینار
– فێرخواز بڕوانامەى بەشداریکردنى کۆرسەکەى پێ دەبەخشرێت
– کاتەکانى کۆرس: (پێش نیوەڕوان و دواى نیوەڕوان(
نرخى هەردوو کۆرس: (٢٥٠٠٠٠٠) دوسەد و پەنجا هەزار دینار

بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکەن بە ژمارە تەلەفونى: ٠٧٤٨٠١٩٠٠٩١
یان سەردانى سەنتەر بکە ڕۆژانى یەک شەمەو دووشەمەو چوارشەمە کات (٩-١)ى پاش نیوەڕۆ.
شوێن: قڕگە، گەرەِکى ورمێ، ڕاستەوخۆ پشت بەنزینخانەى وڵات لەسەر شەقەمامى (١٠٠) مەترى
یان سەردانى سایتى سەنتەرمانبکە لەڕێى ئەم لینکەوە elc.spu.edu.iq
یان پەیجى فه‌یسبووک www.facebook.com/elc.spu