به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارى گشتى و دارایی زانكۆ له‌گه‌ڵ لێپرسراوانى تۆمارگه‌ و دارایی كۆلێج و په‌یمانگه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

  • شوبات 19, 2017
  • 451 Views
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارى گشتى و دارایی زانكۆ له‌گه‌ڵ لێپرسراوانى تۆمارگه‌ و دارایی كۆلێج و په‌یمانگه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 15/2/2017 بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و پرۆسه‌ى خوێندن و دابینكردنى پێداویستییه‌كانى خوێندكاران كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارایی سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لێپرسراوانی تۆمارگه‌ و دارایی (به‌ یانیان و ئێواران)ی كۆلێج و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به‌ زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌ هۆڵی پیره‌مێردى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، مامۆستا به‌ختیار عوبێد شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌رى تۆمارى گشتى زانكۆ تیشكى خسته‌ سه‌ر رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و روونكردنه‌وه‌ى پێویستى بۆ سه‌رجه‌م لێپرسراوانی تۆمارگه‌ و دارایی (به‌یانیان و ئێواران)ی كۆلێج و په‌یمانگه‌كانی زانكۆ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها باس له‌ داهاتى خوێندنى ئێواران و چۆنێتى خه‌رجكردنى ئه‌و داهاته‌ له‌پێناو دابینكردنى پێداویستییه‌كانى پرۆسه‌ى خوێندن و خوێندكاران كرا.

له‌مساڵدا زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى وه‌كو یه‌كه‌مین زانكۆ له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان خوێندنى ئێوارانى ده‌ستپێكردووه‌ و له‌ئێستاشدا كار بۆ دامه‌زراندنى سه‌نته‌رێكى خوێندنى باڵا ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین سه‌نته‌رى له‌و شێوه‌ له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عیراق.