خوولێک بۆ راگەیاندنی کۆلێج و پەیمانگاکان بەڕێوەچوو

  • 2017-02-28
  • 589 Views
خوولێک بۆ راگەیاندنی کۆلێج و پەیمانگاکان بەڕێوەچوو

بەئامانجی بەھێزکردنی توانای کادران و فەرمانبەرانی ڕاگەیاندنی کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و دروستکردنی ھەماھەنگی نێوانیان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ و یەکخستنی ھەوڵ و تواناکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ‌ ٢٧ی شوباتی ٢٠١٧، لەھۆڵی کۆنفرانسی سەرۆکایەتی زانکۆ و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان، خولێک بۆ فەرمانبەرانی ھۆبەکانی ڕاگەیاندنی کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو.
سەرەتا ئارام بکر بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان لەسەرۆکایەتی زانکۆ ووتەیەکی پێشکەش کردو گرنگی ڕاگەیاندنی لە کارو چالاکییەکان بەگشتی و لە زانکۆدا بەتایبەتی بۆ ئامادەبووان ڕونکردەوەو ڕۆڵی ئەرێنی ئەو بوارەی بەبایەخەوە وەسفکرد، پاشان باسی لەدروستکردنی ھەماھەنگی زیاتر کرد لەنێوان ھۆبەی راگەیاندنی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەئامانجی گەیاندنی پەیامی زانست و یەکخستنی ووزەو تواناو لێھاتوییەکان، لەپێناو پێگەیاندنی کەسایەتی خوێندکارو بڵاوکردنەوەی کاروچالاکییە ھەمەجۆرەکانی زانکۆ.
پاشان لەلایەن کەسانی پسپۆرو بەئەزموون لەبوارەکانی ( کارگێڕی و ھەواڵسازی و فۆتۆگرافەری)یەوە وانەکانی خولەکە وترانەوەو دواتر فەرمانبەرانی راگەیاندنی کۆلێج و پەیمانگاکانەوە پرسیارو سەرنجی خۆیان خستەڕوو.
لەبەشێکی خولەکەدا پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی ڕمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئامادەبوو وە لەنزیکەوە ڕێنمایی و ئامۆژگارییەکانی پێشکەش بە ڕاگەیاندنکاران کردو پشتیوانی و پشتگیری بەردەوامی خۆی بۆ دوپاتکردنەوەو بەڵێنی پێدان بەپێ ى ئەو توانا ماددی و کارگێرییەی لەبەردەستیدایە لە کورتترین ماوەدا کێشەو کەم و کوڕییەکانیان بۆ چارەسەربکات.