پرۆژەیەکی نوێ بۆ خوێندکارانی کۆلێژی تەکنیکی میدیا ئامادە دەکرێت

  • ئازار 6, 2017
  • 710 Views
پرۆژەیەکی نوێ بۆ خوێندکارانی کۆلێژی تەکنیکی میدیا ئامادە دەکرێت

لەدرێژەی ھەوڵەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ زیاتر خزمەتگەیاندن بە خویندکاران و پەرەپێدانی توانا زانستی و پراکتیکییەکانی خوێندنکاران، لەکۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی بەشی تەکنیکی میدیاو رێکخراوی میدیا ئەکادیمی ئەڵمانی، تاوتوێی پرۆژەی پێکھێنانی سەنتەری خوێندکارانی خۆبەخشی میدیا کرا.

سەنتەرەکە تایبەت دەبێت بەئامادەکردن‌و راھێنانی ئەو خوێندکارانەی میدیا کە دەیانەوێت بەشێوەیەکی خۆبەخش لەدەزگا میدیاییەکان کاربکەن‌و ئەرکی پێگەیاندن‌و دۆزینەوەی شوێنی کاریان دەگرێتەئەستۆ.

ئەم کۆبوونە راوێژکارییە بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەکە بوو، بڕیار وایە لەچەند رۆژی داھاتوودا وردەکارییەکەی ئامادە بکرێت‌و بۆ ئەو مەبەستەش یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان بەشی تەکنیکی میدیاو رێکخراوی میدیا ئەکادیمی ئەڵمانی واژۆبکرێت.

کۆبوونەوەکە بەچاودێری پ.ی.د. حەکیم عوسمان راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی بەڕێوەچوو و تێیدا لەبەشی تەکنیکی میدیا دریڤان عەبدولقادر سەرۆک بەش و دیار حامید مامۆستای بەش ئامادەی بوون‌و نوێنەری میدیا ئەکادیمیش زانکۆ ئەحمەد بەڕێوەبەری ئیڤێنت‌و چالاکییەکانی ئەو رێکخراوە بوو.