سازدانى ۆرکشۆپ لەسەر پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خولەکانى ڕێکخراوى مینا ى هۆڵەندى

  • ئازار 6, 2017
  • 474 Views
سازدانى ۆرکشۆپ لەسەر پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خولەکانى ڕێکخراوى مینا ى هۆڵەندى

ئاگاداری سه‌رجه‌م هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی (بكالۆریۆس – ماسته‌ر – دكتۆرا)ی زانكۆمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی خوازیاری پێشكه‌ش كردنی خوله‌كانی ڕێكخراوی “مینا”ن له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا،ئه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌ گشتیه‌كان و ئه‌كادیمیه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانی ۆڕك شۆپێك بۆ به‌ڕێز مامۆستا (ئاودێر محمد احمد) مامۆستا له‌ كۆلێجی ته‌كینكی كارگێڕی ، سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ی چۆنیه‌تی پێشكه‌ش كردن و نوسینی ( Employer Statement) و ڕونكردنه‌وه‌ و زانیاری پێویست ده‌رباره‌ی خوله‌كانی ڕێكخراوی مینا له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا (Maastricht School of Management) ،

ڕۆژی دوشه‌مه‌ به‌رواری (6/3/2017) كاژێر (11)ی سه‌ر له‌به‌یانی له‌ هۆڵی پیره‌مێردی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ.