وۆرکشۆپێك لەسەر پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خولەکانى ڕێکخراوى میناى هۆڵەندى به‌ڕێوه‌چوو

  • ئازار 7, 2017
  • 561 Views
وۆرکشۆپێك لەسەر پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خولەکانى ڕێکخراوى میناى هۆڵەندى به‌ڕێوه‌چوو

به‌ ئامانجی به‌هێزكردنی ئاستی توانای زانستی و ئه‌كادیمی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 6 ی ئاداری 2017 له‌هۆڵی پیره‌مێردی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ۆركشۆپێك سازكرا به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا (ئاودێر محمد احمد) مامۆستا له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی ،سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ی چۆنیه‌تی پێشكه‌ش كردن و نوسینی
(Employer Statement) و ڕونكردنه‌وه‌ و زانیاری پێویست ده‌رباره‌ی خوله‌كانی ڕێكخراوی مینا (MENA) له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا و لە سکولى (Maastricht School of Management) ،
شایانی باسه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كه‌ خوازیارن داخوازی بۆ به‌شداریكردن له‌و كۆرسانه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن ئاماده‌بوون.
له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی مامۆستا ئاودێر محمد احمد ووتی:
ڕێكخراوی مینا یه‌كێكه‌ له‌ ڕێكخراوه‌ جیهانییه‌ به‌ناوبانگه‌كان بۆ زیادكردنی تواناو لێهاتویی فه‌رمانبه‌ران كه‌ له‌ كۆی جیهانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌به‌سترێت و كۆی خه‌رجی به‌شداریكردنیش له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵندا ده‌بێت. وه‌ ئاماژه‌ی كرد به‌ ڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌ گشتیه‌كان و ئه‌كادیمیه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام به‌ ده‌زگا زانستی و ئه‌كادیمییه‌ باڵاكانه‌وه‌و ووتی هه‌ر له‌و ڕێگایه‌وه‌ توانراوه‌ ڕه‌زامه‌ندی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌ند خوازیارێك وه‌ربگیرێت كه‌ له‌ ڕێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی (ئۆنلاین)ه‌وه ده‌بێت.‌
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد چه‌ندین بواری جۆراوجۆر له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت كه‌ خوازیار به‌پێ ی پسپۆری خۆی به‌شداری تیادا بكات و ماوه‌ی كۆرسه‌كه‌ش دوو هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت.
وه ڕایگه‌یاند ئه‌وان تا ئێستا دوو جار چانسی به‌شداربوونیان بۆ ڕه‌خساوه‌و سوودێكی باشیان له‌و كۆرسانه‌ وه‌رگرتووه‌.‌
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا م. ئاودێر ڕایگه‌یاند كه‌ دوا ده‌رفه‌ت بۆ پێشكه‌شكردن و پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم ڕۆژی 17 ی ئاداری 2017 یه‌.