زانكۆیه‌كی رووسی و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پرۆژه‌ی زانستی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ن

  • نیسان 2, 2017
  • 723 Views
زانكۆیه‌كی رووسی و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پرۆژه‌ی زانستی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ن

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29\3\2017 د.محه‌مه‌د سه‌عدون نوێنه‌رى زانكۆى ( Voronezh)ى به‌ناوبانگى روسیا به‌یاوه‌رى د.ئاسۆ شێخ جه‌نگى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ روسیا سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانییان كرد و له‌لایه‌ن پ.ى.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لى ئه‌مین سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانییه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا، پاشان به‌ئاماده‌بوونى د.سۆران سه‌عید یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى بۆ كاروبارى زانستى و د.كاوه‌ ڕه‌زا ڕاگرى په‌یمانگاى ته‌كنیكى دوكان و به‌ختیار عوبێد شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌رى تۆمارى گشتى و ئارام به‌كر به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و چالاكییه‌ گشتییه‌كان و ئه‌حمه‌د فاروق خوێندكارى دكتۆرا له‌ زانكۆى ڤارۆنیش-ى روسیا كۆبوونه‌وه‌.

دواتر هه‌ریه‌ك له‌ پ.ى.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لى ئه‌مین و د.محه‌مه‌د سه‌عدون له‌ لێدوانێكیاندا بۆ سایتى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ئاماژه‌یان به‌گرنگى‌و كاره‌كانى داهاتووى نێوان هه‌ردوو زانكۆ كرد.

لێدوانی ڤیدیۆیی: