قوباد تاڵەبانی بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی: پشتگیریتان دةكەم و لەنزیکترین کاتیشدا سەردانتان دەکەم

  • 2017-04-08
  • 1008 Views
قوباد تاڵەبانی بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی: پشتگیریتان دةكەم و لەنزیکترین کاتیشدا سەردانتان دەکەم

بەمەبەستی بەدەست ھێنانی پاڵپشتی بۆ چەند پڕۆژەیەکی زانکۆی پۆلیتەکینیکی سلێمانی- کۆلێژی تەکنیکی کارگێری- ھەروەھا بۆ زیاتر بەئاگابوون لەکارو چالاکیەکانی زانکۆ، ڕۆژى ٥ شەممە بەڕێز د.حەکیم عوسمان راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری وەک نوێنەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە یاوەری م.دریڤان عبدالقادر سەرۆک بەشی تەکنیکی میدیاو م.ئەرکان رەووف، سەردانی بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان کردو باسی رێوشوێنەکانی بەرەوپێشبردنی خوێند کرا لەخوێندنی تەکنیکی بەشێوەیەکی گشتی و لەبەشی میدیا وپەیوەندی گشتی و بازاڕگەری بەتایبەتی.

بەرێز تاڵەبانیش پشتیوانی خۆی بۆ پرۆژەکان دەربڕی و بەڵێنی پاڵپشتیدا بۆ ھەوڵەکانی بەرەوپێشبردنی زانکۆ و کۆلێژ و زیاتر خزمەتکردنی خوێندن و خوێندکاران.