زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداریکرد لەکۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی ڕێکخراوێکی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان و وەزارەتی پلاندانان

  • 2017-04-08
  • 1043 Views
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداریکرد لەکۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی ڕێکخراوێکی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان و وەزارەتی پلاندانان

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتێکی ھاوبەشی ڕێکخراوی UNDPی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان و وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕێکخراوی UNDP لەشاری ھەولێر بانگھێشتی د.ڕۆژین کەمال محمد امین مامۆستا و سەرپەرشتیاری سەنتەری توێژینەوەى زانکۆیان کرد بۆ بەشداری کردن لەکۆبوونەوەکە وەک نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
لە ژێر ناونیشانی (Resilience, Strategy and the Kurdistan Region of Iraq)داو بەسەرپەرشتی ڕاوێژکارێکی UNDP، کۆبوونەوەکە نوێنەری چەند ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و حکومی کۆکردبووە، لەگەڵ دوو زانکۆی ھەرێم کە یەکێکیان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بوو.
مەبەست لەکۆبوونەوەکە تاوتوێکردن و وەرگرتنی ڕای بەشداربووان بوولەسەر ڕاپۆرتێکی گرنگ کە پەیوەندی بەستراتیجی دانانەوە بوو بۆ ئامادەکردنی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕوبەڕووبونەوەی قەیرانەکان لەئێستاو لەداھاتوودا.
شایەنی باسە کە بەھۆی کارایی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەکارو چالاکیەکانیدا، پەیوەندییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەدەزگا ئەکادیمی و حکومی و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی وەک ڕێکخراوی UNDP بەردەوام لەگەشەکردن دایە. ھەروەک لەماوەی پێشوودا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ۆرکشۆپێکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان لەسەرداوای پارێزگای سلێمانی و بەھاوبەشی پارێزگاو ڕێکخراوی UNDP بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا.