مەلا بەختیار: ھەموو حزبەکان دەڵێن مەترسی ھەیە، ئەی چارەسەرتان بۆ کەی ھەڵگرتووە؟

  • نیسان 11, 2017
  • 708 Views
مەلا بەختیار: ھەموو حزبەکان دەڵێن مەترسی ھەیە، ئەی چارەسەرتان بۆ کەی ھەڵگرتووە؟

ئەمڕۆ دوو شەممە رێکەوتی (١٠/٤/٢٠١٧) لەپەیمانگای تەکنیکی دوکان سیمینارێک بۆ بەڕێز (مەلا بەختیار) لێپرسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) سازکرا، بەناونیشانی (کوردستان، چوار کێشەو ئامانجێکی دیموکراسی ).
سیمینارەکە بەئامادەبوونی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و (د.کاوە ڕەزا) راگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان و ژمارەیەک لەبەرپرسانی حکومی و حزبی ناوچەکەو مامۆستایان و خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان بەرێوەچوو.
پاش ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان، ووتەی بەخێرھاتن لەلایەن د.کاوە رەزا راگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان پێشکەشکراو تێیدا بە گەرمی بەخێرھاتنی میوانە بەرێزەکانی کردو سوپاسی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)ی کرد کە لەسیمینارەکەدا بەشدارەو دواتر داوای لەبەرێزیان کرد کە دەست بە پێشکەشکردنی سیمینارەکی بکات.
لەم ڤیدیۆیەدا زانیاری زیاتر لەبارەی سیمینارەکەی مەلا بەختیارەوە ببینە.