سمپۆزمی دەربەندیخان بەرەو شارێکی تەندروست بەرێوەچوو

  • نیسان 13, 2017
  • 666 Views
سمپۆزمی دەربەندیخان بەرەو شارێکی تەندروست بەرێوەچوو

لە ھۆڵی سیمناری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان و بەئامادەبونی راگری پەیمانگاو مامۆستایان و خوێندکاران و نوێنەری دام و دەزگا حکومیەکان، پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان سمپۆزمێکی بەناونیشانی (دەربەندیخان بەرەو شارێکی تەندروست)ی سازکرد.
لە سەرەتادا بەڕێز د.سالم نیعمت راگری پەیمانگا وتەیەکی پێشکەش کردو باسی لەگرنگی ڕۆڵی پەیمانگاکرد وەک ناوەندێکی مەعریفی و ئەکادمی لەپێش خستنی کۆمەڵگا، ئەویش لەڕێگەی توێژینەوە و ئەم جۆرە لەکۆڕو سیمناران.
پاشان سێ سیمنار پێشکەش کرا لەلان بەناونیشانی (شارسازی تەندروست، م.عیمران حسن) ، (بەکارھێنانی تیشکی خۆر بۆ بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا م.شۆڕش کەریم)، (شاری تەندروست م.ێباح شەریف) کە تیایدا کۆمەڵێک داتاو زانیاری گرنگیان خستەڕوو و تیشکیان خستەسەر کەم و کوڕیەکان و پێشنیازی پێویستیان خستەڕوو بۆ چارەسەر کردنیان .
دواتر سیمپۆزمەکە بەپرسیاری ئامادەبوان کۆتایی ھات.