لەرۆژی ژینگەدا پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان پاککرایەوە

  • 2017-04-16
  • 1873 Views
لەرۆژی ژینگەدا پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان پاککرایەوە

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی د.سالم نعمت عزیز راگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی پەیمانگا و بەھاوکاری رێکخراوی سروشتی کوردستان، بەبۆنەی رۆژی جیھانی ژینگەوە، پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان پاککرایەوە.
لە سەرەتای چالاکییەکەدا د.سالم نعمت راگری پەیمانگا، باسی لە گرنگی پاراستی ژینگە کردو رایگەیاند، گەر ھەر یەکەمان لە شوێنی خۆیەوە شوێنی کارەکەی و دەوروبەرە نزیکەکەی خۆی پاکباتەوە ئەوا دەتوانین بڵێین کە ژینگەکەمان پارێزراو دەبێت و ژینگەیەکی پاکمان دەبێت.
ھەروەھا راگری پەیمانگی تەکنیکی دەربەندیخان ووتیشی، کە بە ھاوکاری رێکخراوە ژینگەییەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی پەیمانگا، ھەوڵدەدەین ئەمجۆرە لە چالاکی بەردەوامی ھەبێت و بیکەینە بەرنامەیەکی گشتگیری وەرزی، تاوەکو ھەماھەنگی لایەنە پەینوەندیدارەکانیش بین لە پاک راگرتنی ژینگەدا.
دواتر راگری پەیمانگاو مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران پێکەوە ژینگەی و بینای پەیمانگاکەیان خاوێن کردەوەو بەڵێنی پارستنی ژینگەشیان دووپاتکردەوە.