دیداری نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ میدیا دەستی بەکارەکانی کرد

  • نیسان 20, 2017
  • 284 Views
دیداری نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ میدیا دەستی بەکارەکانی کرد

دیداری نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ میدیا دەستی بەکارەکانی کرد

 

لە سۆنگەی ھەستکردنی بە  بەرپرسیارێتی و باوەڕی بە گرنکی بەشداری زانکۆکان و ناوەندە ئەکادیمییەکان لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان و قەیرانە جۆراوجۆرەکانی نیشتمان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ( دیداری سلێمانی نێودەوڵەتی بۆ میدیا ) سازکرد.

دیدارەکە بەئامادەبوونی مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی ی.ن.ک و فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەرکردایەتی ی.ن.ک  و د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پ.ی.د.ئالان فەرەیدون سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و د.سۆران سەعید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و د.دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و خوێندکاران و پ.ی.د.حەکیم عوسمان راگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و پەرلەمانتاران و مامۆستایانی زانکۆ دەستی بەکارەکانی کرد.

لە سەرەتای دیدارەکەدا پ.ی.د.حەکیم عوسمان راگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی سلێمانی وتەی سەرپەرشتیاری دیدارەکەی پێشکەش کرد و پاشان پ.ی.د.ئالان فەرەیدون سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وتاری سەرۆکایەتی زانکۆ پێشکەش کردو تێیدا رۆڵ و گرنگی میدیای لە کایە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا خستەڕوو. ھەروەھا لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە وتەیەک پێشکەشکرا وڕۆڵی میدیای بەرزنرخاند لە ئاراستەکردنی چین و توێژەکانی کۆمەڵ بەشێوازێکی ئەرێنی و ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان لەدیاردە دزێوو ناشارستانییەکان و ھاوکات پیشاندانی جوانییەکان

بابەتەکانی پانێڵی یەکەمی دیداری سلێمانی بۆ میدیا کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سازیکردووە

ھەڵسانگاندن بۆ میدیای کوردستان .. دکتۆر یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

پەیوەندی میدیاو دەسەڵات .. د. فەرید ئەسەسەرد نوسەرو ڕوناکبیرو ئەندامی سەرکردایەتی یەکیتی نیشتمانی کوردستان

قەیرانی میدیا و کێشەی تێگەیشتن و بەڕێوەبردن .. ابوبکر کاروانی نوسەرو ڕوناکبیر

میدیاو بەڕێوەبردنی قەیرانەکان .. پ.د. سامی شریف توێژەرو مامۆستای زانکۆ

لە کۆتایی بابەتەکانی پانێڵی یەکەمی دیدارەکەدا ئامادەبووان چەندین پرسیار و سەرنج و تێبینییان ئاراستەی بەشداربووانی پانێڵەکە کرد.

ئەم دیدارە بە سەرپەرستی  زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە سپۆنسەری کۆمپانیای ( نۆکان گرووپ، فاروق ھۆڵدینگ، یەعقوب گرووپ، قەیوان گرووپ، ئاسیاسێڵ و ھەروەھا دەزگای میدیایی کورسات) بەڕێوەدەچێت.