ڤیستیڤاڵی زانستی ساڵانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌چوو

  • نیسان 25, 2017
  • 749 Views
ڤیستیڤاڵی زانستی ساڵانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌چوو

سازدانی ڤیستیڤاڵی زانستی

ڕێكه‌وتی ( ٢٠١٧⁄٤⁄٢٤ ) لە پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ ڤیستیڤاڵی زانستی ساڵانەی پەیمانگە ئەنجام درا ،

لەمه‌راسیمێكدا لە ھۆلی سیمیناری پەیمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ لەلایەن لێپرسراوی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان ووتەی بەخێرھاتن  پێشکەش کرا ، پاشان بەڕێز (دکتۆر ئەیوب خسرەو نادر)ڕاگری پەیمانگا وتاری ڕاگرایەتی پێشکەش کرد و دواتر مامۆستا زانیار علی بەرنامەی کاری ڤیستیڤاڵەکەی بۆ ئامادەبوان ڕاگەیاند و سەرجەم پرۆژەکانی بەشە زانستیەکانی پەیمانگا نیشاندران ،ھەر لە ڤیستیڤاڵەکەدا دووسیمینار لە لایەن مامۆستا سوارە فاتیح سەرۆکی بەشی پەرستاری و مامۆستا علی جلیل سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری پێشکەش کرا،

 پاشان  بە ناشتنی( ١٠٠ )  نەمام لەناو پەیمانگادا کۆتایی بە ڤیستیڤاڵەکە ھات .