ئاگادارییه‌ك بۆ توێژه‌رانی بواری ته‌ندروستی و زانسته‌ پزیشكییه‌كان

  • نیسان 27, 2017
  • 1170 Views
ئاگادارییه‌ك بۆ توێژه‌رانی بواری ته‌ندروستی و زانسته‌ پزیشكییه‌كان

زانکۆی پولیتەکنیکی سلێمانی/کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی کۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدات

بڕیارە ڕۆژانی ‌‌‌‌(2017/8/9-8) لە شاری سلێمانی و بە چاودێری (د.یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د.ئالان فریدون علی امین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەڕاوێژو بەشداری کۆمەڵێک توێژەری بەتوانای نێودەوڵەتی،

 زانکۆی پولیتەکنیکی سلێمانی / کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی سلێمانی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەبواری تەندروستی و زانستە پزیشکییەکان بە ناوونیشانی (با هەمووان پێکەوە لە هەوڵی چارەسەرکردنی سێکتەرە تەندروستییەکاندا بین) ئەنجام دەدات.

هیوادارین سەرجەم توێژەرانی هەرێمی کوردستان و جیهان لەسەرجەم بوارە تەندروستی و پزیشکییەکاندا بە توێژینەوە پڕ بایەخەکانیان بتوانن کۆنفرانسەکە دەوڵەمەندتر بکەن و بە بابەت و توێژینەوە زانستییەکانیان و داتا پزیشکییەکانیان توێژەرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی ئاشنا بکەن.

شایەنی باسە سەرجەم ئەو توێژینەوانەی کە لەلایەن لیژنەی زانستی کۆنفرانسەوە پەسەند دەکرێت دواتر لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی بایەخداردا بڵاو دەکرێتەوە، کە ئەمەش بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان کاری بۆ کرابێت.

بەهیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتری بواری تەندروستی و پزیشکی لە هەرێمی کوردستان.

بۆ زانینی زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم ماڵپەڕەبکەن:

کۆنفرانسى نێودەوڵەتى کۆلێجى تەکنیکى تەندروستى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى