په‌یامی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ یادی ڕۆژی كرێكاراندا

  • 2017-05-02
  • 946 Views
په‌یامی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ یادی ڕۆژی كرێكاراندا

 

به‌بۆنه‌ى (1)ى ئایار جه‌ژنى جیهانى كرێكاران پیرۆزبایى له‌سه‌رجه‌م كرێكارانى جیهان به‌ گشتى و كرێكارانى كوردستان به‌تایبه‌تى ده‌كه‌ین.  هه‌رله‌م یاده‌دا سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی پاكی ئه‌و كرێكارانه‌ی له‌كاتی كاركردن گیانیان له‌ده‌ستداوه‌،

گومانی تیادا نیه‌ ڕه‌وشی به‌ڕێوه‌چوونی ژیان و گوزه‌رانی كرێكار له‌ جیهاندا گۆڕانكاری ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا هاتوه‌ كه‌ ته‌نهاو ته‌نها داواكانیان له‌ په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان نیه‌، به‌ڵكو كرێكاران به‌شێوازی سه‌رده‌میانه‌ له‌ كایه‌ سیاسییه‌كاندا ڕۆڵی به‌رچاو ده‌گێڕن ،

هه‌موو لایه‌كیش ده‌زانین پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌، بووژاندنه‌وه‌ى ئابوورى، سه‌رخستنى پرِۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پیشه‌سازیه‌كى تۆكمه‌ پێویستى به‌ هێزو بازوو و تواناى عه‌قلى كرێكاران هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین كرێكارانى كوردستان سه‌رمایه‌یه‌كى له‌ بن نه‌هاتووى گه‌لى كوردستانن، له‌ رِۆژه‌ سه‌خته‌كانیشدا رِۆڵ و كاریگه‌ریان هه‌میشه‌ له‌به‌رچاو بووه‌و له‌م پێناوه‌شدا رِه‌نج و ماندووبوونى زۆریان كێشاوه‌.

هیوادارین له‌ كوردستانیشدا هه‌موو ڕێكخراوو یه‌كێتییه‌ كرێكارییه‌كان هه‌وڵی جددی بده‌ن بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی نوێ كه ‌له‌گه‌ڵ گشت خواسته‌كانی چینی كرێكاردا یه‌ك بگرێته‌وه‌. ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌م یاده‌ ببێته‌ هانده‌رێك بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی و سووربوونى كرێكاران له‌ به‌ده‌ست هێنانى مافه‌ ڕه‌واكانیان.

هه‌رشادو سه‌ركه‌وتوبن.

   

.