زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەدەرەوەی عێراق ئەنجامدەدات

  • ئایار 2, 2017
  • 1717 Views
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەدەرەوەی عێراق ئەنجامدەدات

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەھاوبەشی لەگەڵ زانکۆی کوردستان- سنە، یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ پلانی ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوام و ھاوسەنگ، پراکتیزەکردن و رێگاچارەکان لەشاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان رێکدەخەن.
کۆنفرانسەکە لەرۆژانی ٣ و ٤ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و ژمارەیەکی بەرچاویش لەپسپۆران و مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئامادەی کۆنفرانسەکە دەبن, ھەر سەبارەت بەکۆنفرانسەکە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند، کۆنفرانسەکە یەکەمین کۆنفرانسی زانکۆیەکی حکومی کوردستانە لەدەرەوەی عێراق ئەنجامبدرێت و ئامانجی خزمەتی زیاتری بواری زانستیە، بەمەبەستی ھێنانەدی بەرژەوندی زیاترو پێشخستنی پەیوەندی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی کوردستان- سنە، ھەروەھا پەیوەندییە ھەمە چەشنەکانی دیکەی نێوان ھەردوو پارێزگای سلێمانی و پارێزگای سنە.