کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی کوردستان لە سنە دەستی بەکارەکانی کرد

  • ئایار 3, 2017
  • 900 Views
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی کوردستان لە سنە دەستی بەکارەکانی کرد

بەیانی ئەمرۆ لە شاری سنە لە رۆژھەڵاتی کوردستان کارەکانی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ پلانی ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوام و ھاوسەنگ، پراکتیزەکردن و رێگاچارەکان دەستیبەکارەکانی کرد.
لە سەرەتای مەراسیمەکەدا کە ھەر یەک لە پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ئاغای زاھیدیان پارێزگاری سنەو فەرەیدون ئەخلاقیان سەرۆکی زانکۆی کوردستان / سنەو شاندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئامادەیبوون لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و پسپۆرانی زانکۆی کوردستان لەسنەو ١٠ توێژەری نێودەوڵەتی ئامادەیبوون، سەرۆکی زانکۆی سنە ووتەیەکی پێشکەشکردو تێیدا بەخێرھاتنی میوانەکانی کردو رایگەیاند، بەخێربێن بۆ پارێزگای سنە کە نامەوێ وەکو میوان بەخێرھاتنتان بکەم، چونکە ئێوەش کوردو ھاتونەتە سنەو سنەش شاری خۆتانە.
دواتر فەرەیدون ئەخلاقیان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەم کۆنفرانسە بەرھەمی رێککەوتننامەی ھاوبەشی نێوان زانکۆی پۆلیتەکینکی سلێمانی و زانکۆی کوردستان / سنەیە، کە ناوەیەکی زۆرە ھەردوولامان ئامادەکاری بۆدەکەین، ھیوامان وایە بەرھەمی زیاتری ئەو رێککەوتننامەیە ببینین و بتوانین لە رووی زانستی و ئەکادیمیەوە ھاوکاری زیاتری یەکتر بکەین، ھەروەھا داوای کرد کە ھەماھەنگییەکانی ھەردوولا زیاتر بکرێن و ئاڵوگۆڕی مامۆستایان و خوێندکارانی نێوان ھەردوو زانکۆ فراوانتربکرێت.
دواتر پارێزگاری سنە وێڕای بەخێھێنانی شاندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، خۆشحاڵی خۆی بەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتییە پیشانداو رایگەیاند، ئومێد دەکەین ئەم کۆنفرانس و رێککەوتننامە ھاوبەشانە زیاتر پەیوەندیەکانی نێوان ھەردوو پارێزگا فراوانبکات و ھەنگاوی فراوانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشەسازی و ھەمەچەشنی لێ بەرھەمبێت.
لە وتەیەکیشیدا پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکینکی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی بە ئامادەبوونیان لە پارێزگای سنە دەربڕی بۆ کارێکی گرنگی نێودەوڵەتی ئاوەھاو روونیکردەوە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی زیاتر لە ٤٠ رێککەوتننامەی ھاوبەشی لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمی و زانستییە نێودەوڵەتییەکان ھەیەو بەرھەمی ئەو رێککەوتننامانەش ئەم کۆنفرانسانەو ئاڵوگۆڕی خوێندکارو مامۆستایان و پسپۆرییەکانی ھەردوولایە.
دواتریش بەرێزان پارێزگاری سنەو سەرۆکی زانۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆکی کۆنفرانسەکەیان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خستەڕوو و رایانگەیاند، ئەم کۆنفرانسانە گەشەی زیاتر لەسەر ئاستی خوێندنی باڵاو ئابووری نێوان ھەردوو پارێزگای سنەو پارێزگای سلێمانی دێنێتە ئاراوە. جێی ئاماژەیە لەم کۆنفرانسەدا زیاتر لە ٧٠ توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی لە رێگەی ١٢ پانێڵەوە پێشکەشدەکرێت بە ئامادەبوونی پسپۆرانی ھەردوو زانکۆو میوانای دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و ئێران.
جێی ئاماژەیە شاندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەسەرۆکایەتی پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ئەندامێتی پ.ی.د.سۆران ئەبو بەکر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی و پ.ی.د.کازم فەرەج راگری پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی و د.کاوە رەزا راگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان و بەختیار عوبێد شەریف بەرێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان و ئەکادیمیەکانی زانکۆ و پ.ی.د. عوسمان عەبدولقادر مامۆستای زانکۆو رزگار حەمە خدر جێگری بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی و شاخەوان محمد بەرێوەبەری گومرگی باشماخ و یوسف شەریف و نەوبین تەھا لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بەشداری کۆنفرانسەکەیان کردووە.
کرتە لێرە بکە بۆ بینینی ھەواڵی پەیوەست