په‌يمانگاى ته‌كنيكى كه‌لار به‌شی كاره‌با چالاكىیه‌كی زانستى ئه‌نجاممدا

  • ئایار 7, 2017
  • 1484 Views
په‌يمانگاى ته‌كنيكى كه‌لار به‌شی كاره‌با چالاكىیه‌كی زانستى ئه‌نجاممدا

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌تى 7/5/2017 به‌ئاماده‌بوونى ڕاگرى په‌يمانگا و ياريده‌ده‌رو سه‌رۆك به‌ش و به‌شێكى زۆر له‌مامۆستايان و خوێندكاران و ميوانان ,په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار چالاكى زانستى ساڵانه‌ى به‌شى كاره‌باى په‌يمانگاى ته‌كنيكى كه‌لاری سازكرد.

له‌م چالاكيه‌ی به‌شی كاره‌بادا  (70) پڕۆژه‌ى جۆراو جۆر له‌بوارى كاره‌بادا و ته‌كنه‌لۆجیای نوێ و داهینان له‌چه‌ند بوارێكدا نمايشكرا ،

شایانی باسه‌ ساڵانه‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌ڵده‌ستن به‌ سازكردنی ڤیستیڤاڵ و چالاكی زانستی جۆراو جۆر له‌گشت ئه‌و بوارانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی خوێندنیاندا به‌ تیۆری و پراكتیكی فێر ده‌كرێن.

ئامانج له‌م  چالاكيانه‌ خزمه‌ت گه‌ياندنه‌ به‌ بوارى كاره‌باو هه‌ڵسه‌نگاندنى تواناى خوێندكار و بره‌ودان به‌ كه‌رتى كاره‌بایه‌.

چالاكییه‌كه‌ له‌م ڕاپۆرته‌ چیدیۆییه‌دا ببینن: