له‌ په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر خولێكی وه‌رزشی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

  • ئایار 7, 2017
  • 738 Views
له‌ په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر خولێكی وه‌رزشی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌  ۲٠۱۷/٥/۷ لە یاریگای پەیمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی  خولێکی یاری تۆپی پێ بەڕێوەچوو بۆهەریه‌ك له‌ خوێندكارانی قۆناغی یەک ودوو بۆ هەرسێ بەشی ( داتا بەیس ـ ئایتی ـ نێتۆرک) وفەرمانبەران و مامۆستایان  كه‌ 8 تیپ به‌شدارن.

سه‌روه‌ر كریم له‌ ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر به‌ سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕاگه‌یاند:

ساڵانه‌ له‌م جۆره‌ خولانه‌ ده‌كرێته‌وه‌و جۆش و خرۆشێكی باشتر به‌ خوێندكاران به‌ تایبه‌تی و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌گشتی ده‌دات، هه‌روه‌ها ووتی ئامانج لێ ی دروستكردنی كه‌شێكی خۆش و ته‌ندروسته‌ بۆ خوێندكاران و چالاكییه‌كی وه‌رزشیه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌دوور له‌ چالاكییه‌ زانستییه‌كان ئه‌نجام بدرێت.

شایانی باسه‌ له‌كۆتایی خوله‌كه‌دا خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتواندا دابه‌ش ده‌كرێت.