دوو مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گرانتێک بەبری ١٠٠٠٠ ده‌ هه‌زار دۆلار وەردەگرن

  • 2017-05-08
  • 3692 Views
دوو مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گرانتێک بەبری ١٠٠٠٠ ده‌ هه‌زار دۆلار وەردەگرن

دوو مامۆستا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە ناوەکانی (د.کارزان عبداللە محمد) مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجەو (د.باست بورھان کەریم) لە کۆلێجی زانستە پراتیکیەکان لە ھەڵەبجە،  گرانتێک بەبری

١٠٠٠٠ دۆلار دەبەنەوە . ناوبراوان لە لێدوانێکدا ڕایانگەیاند کە پاشئەوەی ئەنجومەنی بەریتانی(British council)گرانتیکی راگەیان لە ژێر ناونیشانی فەندی نیوتن (Newtons Fund) بۆ

پشتگیری کردنی توێژینەوە لەبواری زانستەکانی ژینگە بە تایبەتی لێکۆڵینەوە لەسەر داینەمیکی رەفتاری توخمەکان لە ژینگەدا وکاریگەریان لەسەر تەندروستی مرۆڤ.

ئێمەش هه‌ستاین به‌ ئەنجام دانی توێژینەوەیەک لەسەر رەفتارە ھەردو توخمی سلینیۆم و ئایۆدین لە ئاوو خاکو خۆراکی کوردستانو کاریگەری کەمو زۆریان لەسەر تەندروستی مرۆڤ. ئەم دوتوخمە زۆرگرنگن بۆ

تەندروستی مۆرۆڤ. لە ھەندێک لەزیندەچالاکیەکانی مرۆڤدا رۆڵی گەورەیان ھەیە ھەروەھا لە رێکخستنی فرمانەکانی گلاندی پایرۆیدو دروستبونیدا رۆڵی سەرەکی دەگێرن، بەزانینی رەفتارەکان و

گواستنەوەی ئەم توخمانە لە پێکھاتەکانی ژینگەدا(خاکو ئاوو خۆراک) تارادەیەکی زۆر یارمەتیدەر دەبێ لە کۆنترۆلکردنیان لە جەستەی مرڤدا.

"سلینیۆمو یۆد لە خاکو ئاوو خۆراکی کردستاندا" بوبەناونیشانی ئەوپرۆپۆزەڵە ی کە پێشکەشیانکرد.

شایەنی باسە لەسەرانسەری دونیادا زیاتر لە ٩٤ پرۆژە پێشکەشدرابوون تەنھا ٥ پرۆژە براوەی ئەمجارەی نیوتن فەند بوون خۆشبەختانە پرۆژەکەی

ئێمە یەکێک بوو لەو پرۆژانە.

شایانی وتنە ئەم پرۆژە بەبەشداریەکی کارای پرۆفیسۆر سکۆت یۆنگ (Scott Young) و پرۆفیسۆر لیز بەیلی( Bailey Liz) بەشی ژینگەی زانکۆی نۆتینھام دەبێت وبە پاڵپشتی ھەردو بەرێزان وەزیری

کشتوکاڵ بەڕێز عبدالستار مجید و وەزیری تەندروستی د. رَێکەوت حەمەرەشید بەدەست ھاتووە، بۆیە لیچرەوە سوپاسی پەرۆشی بەڕێزیاندەکەین بۆ بەدەمەوەھاتنیان بۆ سەرکەوتنی ئە پرۆژە دەکەین.