ۆركشۆپی (ناوه‌ندی گه‌شه‌ پێدان بۆ كار) له‌دوای چوار ڕۆژ به‌ سه‌ركه‌وتویی كۆتایی پێهات

  • ئایار 12, 2017
  • 558 Views
ۆركشۆپی (ناوه‌ندی گه‌شه‌ پێدان بۆ كار) له‌دوای چوار ڕۆژ به‌ سه‌ركه‌وتویی كۆتایی پێهات

ناوه‌ندی گه‌شه‌ پێدان بۆ كار له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هاوبه‌شی ده‌زگای ڕوانگه‌ فرص زنجیره‌یه‌ك ۆركشۆپیان تایبه‌ت به‌ بۆ خوێندكارانی كۆلێجه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئه‌نجام درا كه‌ له‌ به‌رواری 2017/5/7 وه‌ ده‌ستی پێكرد بۆ 2017/5/10 كۆتایی هات

ۆركشۆپه‌كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستایان (سه‌ركۆ صابر احمد ) له‌ ده‌زگای ڕوانگه و (هه‌ژان كمال شاڵی ) له ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار وترایه‌وه،  بابه‌ته‌كانی ۆركشۆپه‌كان بریتی بوو له‌ ( چۆنیه‌تی نوسینی سی ڤی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ و سه‌ركه‌وتوو، چۆنیه‌تی گه‌ڕان به‌ دوای هه‌لی كار له‌ سایت و ناوه‌نده‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی  هه‌لی كار، هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌وشتی كاركردن   كارامه‌ی چاوپێكه‌وتن بۆ كار

هه‌رله میانه‌ی ۆركشۆپه‌كه‌دا ( د.سۆران ابوبكر) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی  و (م. سەرخێڵ سیروان) به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی گه‌شه‌ پێدان بۆ كار سه‌ردانی مامۆستایان و خوێندكارانی به‌شداربووی ۆركشۆپه‌كه‌ یان كرد ،

وێڕای ده‌ست خۆشیان بۆ بەڕێوبەرانی ئەم چالاکییە و خوێندكارانی بەشداربوو به‌ وته‌یه‌ك گرنگی بابه‌تەكانی ۆركشۆپه‌كه‌یان بۆ به‌شداربوان ڕوونكرده‌وه‌، پاڵپشتی و پشتیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆیان بۆ خوێندكاران ده‌ربڕی كه‌ به‌رده‌وام كار بۆ لێك نزیكردنه‌وه‌ی زانكۆ و ڕێكخراوه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ن تاوه‌كو له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ خوێندكاران بتوانن تواناكانیان به‌كاربهێنن و هه‌لی كاری زیاتریان بۆ بڕه‌خسێت.

ژماره‌ی به‌شداربوان له‌م زنجیره‌ ۆرك شۆپانه‌ (١٤٦) خوێندكار بوو، لە ماوه‌ی‌ چوار رۆژی ۆركشۆپه‌كە، کە هەر رۆژێک‌ چوار كاتژمێر بوو، بەشداربووان لە کۆلیژەکانی ئینفۆرماتیک، ئەندازەی گەیاندن، ئەندازەی میکانیک، پلاندانانی شار، و تەکنیکی میدیا بوون، كه‌ هاوینی ٢٠١٧ مه‌شقی هاوینه‌یان هه‌یه‌.

شایه‌نی باسه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی كۆلێجی ئینفۆرماتیك وه‌ك خۆبه‌خش له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ۆركشۆپه‌كه‌دا هاوكاری ناوه‌ندی گه‌شه‌ پێدان بۆ كار بوون، یەکێک لەو خوێندکارانە (ئاكام نجات باجەلانی) لە بەشی ئای تی، بابەتێکی پێشکەش کرد لەسەر گرنگی و چۆنێتی ئەو ئەپلیکەیشن ئۆنڵاینەی کە دروستی کردووە، کە بەکارهێنەری ئەم ئەپلیکەیشنە بە شێوەیەکی ئاسان و خێرا سی ڤی بۆ خۆیان دروست دەکەن.