له‌ كۆلیجی تەكنیكی كارگێڕی زنجیرەیه‌ك سیمینار بەڕێوەچوو

  • 2017-05-14
  • 1522 Views
له‌ كۆلیجی تەكنیكی كارگێڕی زنجیرەیه‌ك سیمینار بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ یەك شەمە 14 ی ئایاری 2017  لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەلایەن مامۆستایانی بەشی تەكنیكی كارگێڕیەوە  زنجیرە  سیمینارێك  بەڕێوەچوو.
سیمینارەكان لە كاتژمێر ١٠ی پاش نیوەڕۆ دەستی پێكردوو تێایدا ژمارەیەك  لە مامۆستایانی بەشەكە ئامادەی بوون.

بابەتەكانی زنجیرە سیمینارەكە لەلایەن مامۆستایان‎ :-

* م. رۆژ دلاوەر نورى، بە ناونیشانی (الحسابات الجارية)

* م. عەتا ئادەم، بە ناونیشانی (الادارة بالحب والمرح)

* م. بيژان حسێن،بە ناونیشانی ( بەڕێوەبردنی كات، نيشانەى  بازرگانی و جۆرەکانی)

*م. ئاودێر محەمەد  بە ناونیشانی  ( E-Government)

مامۆستایان سیمینارەكە لەماوەی (٢)كاتژمێردا باسیان لەگرنگی بابەتەكان كرد ، پاشان بەشێك لە بەشداربوان  بە سەرنجەكانیان لەسەر ناوەڕۆكی نێو بابەتەكە بەشدارییان لە بەڕێوەچوونی سیمینارەكەدا كرد.