وەزیری خوێندنی باڵا: دەبێت خوێندكاران ڕۆڵی كارایان لە كۆنفرانسە زانستییەكاندا هەبێت

  • 2017-05-16
  • 837 Views
وەزیری خوێندنی باڵا: دەبێت خوێندكاران ڕۆڵی كارایان لە كۆنفرانسە زانستییەكاندا هەبێت

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا دەكات هاوشانی مامۆستایان و توێژەران لە كۆنفرانس و گفتوگۆ زانستییەكاندا، بایەخ بە خوێندكاران بدرێت و دەرفەتی بەشداری كاریان پێبدرێت.

د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی بەشداریكردنی لە سێیەمین كۆنفرانسی زانستی زانكۆی سۆران ڕاگەیاند: گرنگیدان بە توێژی خوێندكاران و قوتابیان بە دەستپێشخەرییەكی گرنگی دادەنێین،چونكە نابێت كۆنفرانس و بابەتە زانستییەكان تەنها تایبەت بكرێن بە مامۆستایان و توێژەران، بەڵكو دەبێت زانكۆ هاوشانی ڕۆڵ و بەشداری مامۆستایان و توێژەران لە كۆنفرانس و گفتوگۆ زانستییەكاندا، دەبێت بە هەمان شێوە بایەخ بە خوێندكاران بدەن و، دەرفەتی بەشداری كاریان پێ بدەن.