داهاتی رۆژی زانكۆی پۆلیتەكنیك پێشكەش بە نەخۆشخانەی هیوا كرا

  • ئایار 17, 2017
  • 1883 Views
داهاتی رۆژی زانكۆی پۆلیتەكنیك پێشكەش بە نەخۆشخانەی هیوا كرا

لە رۆژی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیدا پرۆژەی (ژەمێك بكڕەو ژیانێك ڕزگار بكە) لەلایەن خوێندكارانی زانكۆوە ئەنجامدرا و داهاتەكەی پێشكەش بە نەخۆشخانەی هیوا كرا.

مامۆستایان و خوێندكارانی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كرد و لەلایەن د.دۆستی نەجات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكەوە پێشوازییان لێكرا، لای خۆیەوە د.دۆستی نەجات دەستخۆشی لەو مامۆستا و خوێندكارانە كرد لەپای ئەو هاوكارییانەی كە پێشكەشی نەخۆشخانەكەیان كردووە.

پاشان لەلایەن نەخۆشخانەی هیواوە سوپاسنامەیەك پێشكەشی كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەری كرا.

لە رۆژی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیدا پرۆژەی (ژەمێك بكڕەو ژیانێك ڕزگار بكە) لەلایەن خوێندكارانی پەیوەندییە گشتییەكانەوە ئەنجامدرا كە‌ لەسەر ئەركی خۆیان چەندین جۆر خواردن و ئیشی دەست و شیرینییان دابین كردبوو، لەو رۆژەدا دەیانفرۆشتەوە لەپێناو پێشكەشكردنی هاوكارییەك بە نەخۆشخانەی هیوا.